لەژێر گوشارەکانی چیندا، سەرکردەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور کۆبوونەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی سێشەممە سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور کۆبووەوە. ئامانج لە کۆبوونەوەکە نیشاندانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیانە، لەکاتێکدا پەکین گوشارەکانی بۆ سەر تۆکیۆ سەبارەت بە پرسی تایوان زیادکردووە.
 
سەرکردەی هەردوو وڵات لە شاری نارا لە رۆژئاوای ژاپۆن کۆبوونەوە، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی کۆریای باشوور لە پەکین سەردانی شی جین پینگ، سەرۆکی چینی کردبوو.
 
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە گرژییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ژاپۆن و چین بەهێز بوون، بەتایبەت دوای ئەوەی تاکایچی لە مانگی تشرینی دووەم رایگەیاندبوو: "ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان، رەنگە ژاپۆن بە شێوەی سەربازی بکات."
 
چین کە تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە و هەناردەکردنی هەندێک کەرەستەی گرنگی بۆ ژاپۆن راگرت کە لە پیشەسازیی سەربازیدا بەکاردێن، ئەمەش ترسی لای ژاپۆنییەکان دروستکردووە.
 
لی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بە تاکایچی گوت: "لەبەر رۆشنایی ئەم دۆخە ئاڵۆز و گۆڕانکارییە خێرایانەی جیهان، هاوکاریی نێوان وڵاتەکانمان لە هەموو کاتێک گرنگترە."
 
تاکایچی جەختی کردەوە کە دەبێت هەردوو وڵات پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن و بۆ سەقامگیریی ناوچەکە هاوکاری یەکدی بکەن.
 
هەردوو وڵات کە هاوپەیمانی ئەمریکان، رێککەوتوون لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی ئابووری و ژیریی دەستکرد. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تاوتوێی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بکەن، بەتایبەت باجە پێشبینی نەکراوەکان.
 
گرژییە سیاسییەکانی ناوچەکە وایکردووە ژاپۆن و کۆریای باشوور زیاتر لە یەکدی نزیک ببنەوە. هەروەها سەرۆکی کۆریای باشوور دەیەوێت بەم سەردانە ئەوە نیشان بدات کە دوای سەردانەکەی بۆ چین، لایەنگری هیچ لایەکیان نییە و هاوسەنگی رادەگرێت.
 
لی جەی میونگ، ساڵی 2025 بووە سەرۆکی کۆریای باشوور، دوای ئەوەی یۆن سوک یۆلی سەرۆکی پێشوو بەهۆی راگەیاندنی "حوکمی سەربازی"ـیەوە لەسەر کار لابرا.
 
سەرەڕای ئەوەی مێژووی داگیرکاریی ژاپۆن بۆ سەر کۆریا (1910-1945) هێشتا کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکان هەیە، بەڵام لی دەڵێت کۆریای باشوور و ژاپۆن وەک "دوو دراوسێن کە حەوشەیەکیان هەیە" و نابێت ناکۆکییەکانی چین و ژاپۆن کاریگەریی خراپی لەسەر ناوچەکە هەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا

یەکێتیی ئەورووپا: کاتی گفتوگۆ لەگەڵ پووتین نەهاتووە

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، هێشتا مەرجەکان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا بەدینەهاتوون؛ ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ سەرکردەکانی فەرەنسا و ئیتاڵیا کە داوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکەن.