ئینستاگرام دایکان و باوکان لە گەڕانی منداڵەکانیان بەدوای "خۆکوشتن" ئاگادار دەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی سەکۆی ئینستاگرامە رایگەیاند، دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە کاتێک منداڵەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام بەدوای نێوەڕۆکی پەیوەندیدار بە خۆکوشتن یان ئازاردانی خۆیاندا دەگەڕێن. 
 
کۆمپانیاکە رووبەڕووی گوشارە یاساییەکان بووەتەوە سەبارەت بە پاراستنی ئەو بەکارهێنەرانەی تەمەنیان کەمە. ئەو هەنگاوەش دوای ئەو گوشارانە دێت.
 
سیستمی هۆشداری و وڵاتەکان
 
کارکردن بەم هۆشدارییانە لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا و کەنەدا دەستپێدەکات. بڕیار وایە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، خزمەتگوزارییەکە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش بگرێتەوە.
 
ئەو سیستمە ئەو کاتە کارا دەبێت کە منداڵێک لە ماوەیەکی کورتدا چەندین جار بەدوای وشە و زاراوەی هاوشێوەدا بگەڕێت.
 
شێوازی گەیاندنی ئاگادارکردنەوەکان
 
ئەو دایکان و باوکانەی ئامرازەکانی چاودێری (Supervision) لە ئینستاگرام بەکاردەهێنن، ئاگادارکردنەوەکانیان لە رێگەی ئیمەیڵ، کورتەنامە، وەتسئەپ یان لەنێو خودی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام پێدەگات. 
 
هەروەها چەندین بابەت و بڵاوکراوەی پسپۆڕییان بۆ دەنێردرێت، تاوەکو یارمەتیدەریان بێت لەوەی چۆن لەگەڵ منداڵەکانیان باسی ئەم بابەتە هەستیار و ئاڵۆزانە بکەن.
 
ئێستا ئینستاگرام رێگری لە گەڕان بەدوای ئەو وشانەدا دەکات کە پەیوەندییان بە خۆکوشتن و ئازاردانی جەستەییەوە هەیە و بەکارهێنەران رەوانەی رێکخراوەکانی پشتگیری دەکات، بەڵام هۆشدارییە نوێیەکان بۆ ئەوە داهێنراون تاوەکو ئەو هەوڵانە ئاشکرا بکەن کە مێرمنداڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوورانە دەیدەن. 
 
مێتا رایگەیاند، سیستمێکی "پارێزگار"ییان گرتووەتە بەر، تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی ناردنی هەندێک هۆشداریی بێ پاساویش، تەنیا بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە سەلامەتیی منداڵان.
 
گوشارە یاساییەکان و هەڵمەتی جیهانی
 
ئەم بڕیارەی مێتا هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گوشارە یاساییەکان لەسەر شێوازی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەلایەن گەنجانەوە. مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا، لە مانگی شوباتدا لە دادگەیەکی کالیفۆرنیا شایەتی دا، ئەوەش دوای تۆمەتبارکردنی کۆمپانیاکەی بەوەی بە ئەنقەست مێرمنداڵانی تووشی ئالوودەبوون کردووە.
 
لەلایەکی دیکەوە، هەڵمەتێکی جیهانی بۆ سنووردارکردنی تەمەنی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا دەستی پێکردووە؛ ئوسترالیا لە کۆتایی ساڵی 2025ـدا بەکارهێنانی سەکۆکان بۆ کەسانی خوار 16 ساڵی قەدەخە کرد، وڵاتانی وەک فەرەنسا، دانیمارک، ئیسپانیا و بەریتانیاش کار لەسەر رێکاری هاوشێوە دەکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکێکی یابانییە منداڵەکەی هەڵگرتووە. وێنەکە: AFP

لە ژاپۆن ژمارەی لەدایکبوون بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی

ئامارە نوێیەکانی ژاپۆن نیشانی دەدەن، ژمارەی لەدایکبوون لەو وڵاتە بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە. ئەمەش قەیرانی کەمیی هێزی کاری لە وڵاتەکەدا قووڵتر کردووەتەوە و نیگەرانییەکانی لەبارەی داهاتووی چوارەم گەورەترین ئابووریی جیهان زیاد کردووە.