زیلینسکی پێی ناخۆش بووە ترەمپ سەرەتا تەلەفۆنی بۆ پووتین کردووە

13-02-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیلینسکی دەڵێت، "خۆش نەبوو" ترەمپ سەرەتا تەلەفۆنی بۆ پووتین کردووە ئینجا قسەی لەگەڵ ئەودا کردووە. دەشڵێت، ترەمپ پێی گوتووە ویستوویەتی لە هەمان کاتدا قسە لەگەڵ ئەو و پووتین بکات.
 
رۆژی پێنجشەممە 13-02-2025، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، پێی خۆش نەبووە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرەتا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە. زیلینسکی پێی وابووە کە ئۆکراینا بۆ ترەمپ لە پێشترە وەک لە رووسیا.
 
زیلینسکی گوتیشی، ترەمپ پێی گوتووە ئەو ویستوویەتی "لەگەڵ هەردوو سەرۆکەکە لە هەمان کاتدا قسەبکات."
 
رۆژی 12-02-2025 دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدار و درێژم لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پووتین کرد."
 
بەگوتەی ترەمپ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، هەردوو سەرۆکەکە باسیان لە ئۆکراینا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وزە، هێزی دۆلار، ژیریی دەستکرد و چەندین بابەتی دیکە کردووە.
 
ترەمپ گوتی: "[لەگەڵ پووتین] رێککەوتین گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس لە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بوەستێنین و زۆر لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەین. هەروەها رێککەوتین سەردانی وڵاتی یەکدی بکەین."
 
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملن) رایگەیاند: "سەرۆک پووتین بانگهێشتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ ئەوەی سەردانی مۆسکۆ بکات."
 
پاشان زیلینسکی لە ئێکس رایگەیاند: "بە تەلەفۆن گفتوگۆیەکی باشم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد. بە درێژی باسی دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی ئاشتیمان کرد، گفتوگۆمان لەسەر ئامادەیی خۆمان بۆ کارکردن لەسەر ئاستی تیم کرد. من سوپاسگوزاری سەرۆک ترەمپم بۆ ئەوە خواستەی هەیەتی."
 
دوای قسەکردن لەگەڵ زیلینسکی، ترەمپ رایگەیاند: "سەرۆک زیلینسکی دەیەوێت ئاشتی بەدیبێت."
 
سەرۆکی ئۆکراینا نووسی، هیچ لایەنێک هێندەی ئۆکراینا ئاشتی ناوێت، پێکەوە لەگەڵ ئەمریکا، "هەنگاوەکانی داهاتوو دەنێین بۆ راگرتنی دووژمنکارییەکانی رووسیا، هەروەها دڵنیابوونەوە لە ئاشتییەکی باوەڕپێکراو و درێژ. هەروەک سەرۆک ترەمپ گوتی، با بیکەین."
 
زیلینسکی هەروەها نووسی: "رێککەوتین لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانمان درێژە پێبدەین و پلانی کۆبوونەوە دابنێین."
 
کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "ئیدارەی ترەمپ چاوی لە کۆتاییهێنانی جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە