جیهان
کۆبوونەوەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە: سانا
رووداو دیجیتاڵ
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێکەوە لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
بە گوتەی ئاڵا شاڵی، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ کۆنفرانسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و دۆخی سووریا بەگشتی دەکرێت.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، روبیۆ لەگەڵ شاندە سوورییەکە باس لە بونیادنانەوەی سووریا و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.
ـــ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ