جیهان
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە؛ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە.
تێکەڵکردنی هێزەکان و مافی پێکهاتەکان
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا بە وردی باس لە دۆسیەی تێکەڵکردنی هێزەکان و گەرەنتیی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتەکەدا کراوە، لە سەرووی هەموویانەوە مافی کورد و درووزەکان؛ هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لە جەنگی دژی رێکخراوی داعش کردووەتەوە.
هەڵوێستی واشنتن
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا دڵنیایی داوەتە شاندەکە و رایگەیاندووە، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دۆسیەی سووریا بە هەموو رەهەندەکانییەوە (پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان، جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) دەخاتە پێشەنگی کارە لەپێشینەکانی."

بەردەوامیی دیدارەکان
ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەچوو کە تێیدا بۆ یەکەمجار بەرپرسانی باڵای کورد و حکومەتی نوێی سووریا وەک یەک شاند لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کۆدەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەچوو کە تێیدا بۆ یەکەمجار بەرپرسانی باڵای کورد و حکومەتی نوێی سووریا وەک یەک شاند لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کۆدەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ