چێشتخانەیەک لە چین داوای لێبوردن دەکات؛ 'میز کراوەتە نێو خواردن'

13-03-2025
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە کە دوو هەرزەکار میز دەکەنە نێو بۆفیەی کراوەی خواردن لە چێشتخانەیەکی چین، چێشتخانەکە داوای لێبوردن لە کڕیارانی دەکات و دەڵێت، "بە 10 ئەوەندە قەرەبووتان دەکەمەوە."
 
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە تێیدا دوو هەرزەکار لە خوادنگەی هایدالۆی چین، دوای ئەوەی لە ژوورێکی تایبەت نانی ئێوارە دەخۆن، میز دەکەنە نێو بۆفیەیەکی کراوەی خواردن.
 
دوای ئەوەی ئاشکرابوو، چێشتخانەکە دوێنێ چوارشەممە، 12-03-2025 گوتی، رووداوەکە رۆژی 24ـی شوبات روویداوە، بەڵام چەند رۆژێک لەمەوبەر و دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە پێیان زانیوە و نازانن رێک لە چی کاتێک بووە. 
 
 کۆمپانیاکە لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، "ئێمە بەتەواوی تێدەگەین لە قەلەقی سەردانیکەرانمان تێدەگەین کە بەهۆی ڤیدیۆکەوە تووشی بوون، ئەم رووداوە بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە، ئێمە ئامادەی هەموو کارێکین بۆئەوەی بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆ بگرین."
 
چێشتخانەکە بۆ بەدەستهێنانەوەی دڵی سەردانیکەرانی بڕیاری داوە هەموو ئەوانەی لە 24 شوبات تاوەکو 8ـی ئادار سەرداریان کردوون، بە 10 ئەوەندەی ئەو پارەیەی داویانە، قەرەبوویان بکاتەوە. 
 
هایدالۆ بە خزمەتگوزاری باش و فەراهەمکردنی کەشێکی خێزانیی بۆ سەردانیکەرانی ناسراوە و لە سەرانسەری جیهان هەزار لقی هەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆڕەپانەکە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.

گەورەترین گۆڕەپانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە مۆسکۆ کرایەوە

لە مۆسکۆ دەستپێکی وەرزی زستان راگەیێندرا. لە ناوەندی پێشانگەکانی سەرەکیی رووسیا گەورەترین گۆڕەپانی سەهۆڵبەندان لە ئەورووپا کەوتە کار. هەزاران دانیشتووی مۆسکۆ و گەشتیاران روویان لە گۆڕەپانەکە کردووە.