ترەمپ: نامەوێت هێزە کوردییەکان بچنە ئێران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەیدا بۆ شاری مەیامیی ویلایەتی فلۆریدا لەنێو فڕۆکەی ئێیەر فۆرس وەن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی پرسیاری رۆژنەماڤانانی دایەوە، کە بەشێکی تایبەت بوو بە کورد.
 
پرسیار لە سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ئەگەری چوونی هێزە کوردییەکان بۆ نێو خاکی ئێران کرا. ترەمپ بە راشکاوی رایگەیاند، رێگە نادات کورد بڕۆنە ناو جەنگی وشکانی لە ناو ئێران دا. ترەمپ گوتی، "ئێمە لەگەڵ کورد دۆستین، بەڵام نامەوێت جەنگەکە لەوەی هەیە ئاڵۆزتری بکەم. من ئەوەم رەتکردووەتەوە کە کوردەکان بڕۆنە ناو ئێران، چونکە نامەوێت ببینم کورد ئازار دەچێژن یان دەکوژرێن."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کوردەکان خۆیان ئامادەییان نیشانداوە، بەڵام ئەو وەک پاراستنێک بۆ کورد و بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی ئاڵۆزیی زیاتر لە نەخشەی ناوچەکەدا، ئەو بژاردەیەی لاداوە.
 
 
کاتێکیش پرسیاری لێکرا "ئایا نەخشەی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە؟" بە کورتی گوتی، "پێدەچێت وەک خۆی نەمێنێتەوە."
 
ترەمپ بە شانازییەوە باسی لە دەستکەوتە سەربازییەکانی هەفتەی یەکەم کرد و گوتی، "ئێمە تەواوی ئیمپراتۆریەتە شەیتانییەکەی تارانمان تەخت کردووە."
 
بە گوتەی ترەمپ، 44 کەشتیی جەنگیی ئێران بە تەواوەتی لەناوچوون و ئێستا لە بنکی دەریاکاندان. توانای هەڵدانی مووشەکی ئێران 90% دابەزیوە و ئێستا تاران تەنیا 9%ی ئەو هێزەی ماوە کە لە رۆژی یەکەمدا هەیبوو. هەموو کارگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆن بە تووندی پێکراون و توانای بونیادنانەوەیان نەماوە.
 
پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکاش گوتی، "قەبارەی هێزی ئاگرین بەسەر تاراندا لە رۆژانی داهاتوودا بە شێوەیەکی دراماتیک بەرز دەبێتەوە."
 
ترەمپ کە لەڕێگەی گەڕانەوەی بوو لە پێشوازیکردنی تەرمی 6 سەربازی ئەمریکی کە لە کوێت کوژران و گوتی، "رۆژێکی زۆر خەمگینە. بینینی ئەو دایک و باوک و هاوسەرە مەزنانە زۆر سەختە." کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا ئەمە وای لێ ناکات لە جەنگەکە پاشەکشە بکات؟ گوتی، "نەخێر، ئەمە بەشێکی تاڵی جەنگە. ئێمە دەبێت ئەم شێرپەنجەیە لەسەر رووی زەوی بسڕینەوە تاوەکو منداڵەکانمان پارێزراو بن."
 
خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج
 
سەرۆکی ئەمریکا مەرجی کۆتاییهاتنی جەنگی گەڕاندەوە بۆ "خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج." ترەمپ گوتی، "ئێمە سێ یان چوار ئاست لە سەرکردایەتیی ئەوانمان کوشتووە، ئەوانەی ئێستا ماون، کەس نایانناسێت."
 
ترەمپ بە تووندی ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە دەڵێن ئەمریکا قوتابخانەیەکی کچانی لە باشووری ئێران بۆردوومان کردووە. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "بەپێی ئەو زانیارییانەی من بینیم، ئەوە ئێران خۆی بووە. ئەوان لە هاوێشتنی مووشەکەکانیان ورد نین. تەنیا لایەنێک کە بە ئەنقەست سڤیلەکان دەکوژێت ئێرانە، سەیری 47 ساڵی رابردوو و سەیری 7ی ئۆکتۆبەر بکەن."
 
ترەمپ رەخنەی لە ئیدارەی پێشوو (بایدن) گرت کە یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکای بۆ مەرامی سیاسی بەکارهێناوە و گوتی، "ئێمە جارێکی دیکە یەدەگەکان پڕ دەکەینەوە کاتێک نرخەکان دادەبەزن."
 
سەبارەت بە گەرووی هورمز، ترەمپ جەختی کردەوە کە هێزی دەریایی ئەمریکا گەرووەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە و رێگە نادەن ئێران وەک کارتێکی گوشار بەکاری بهێنێت.
 
لە کۆتایی ئەم دیدارە 17 خولەکییەدا، ترەمپ جەختی کردەوە کە جەنگەکە زۆر بە باشی دەڕوات و "کاتژمێری ئازادیی گەلی ئێران" نزیکبووەتەوە، بەڵام گوتیشی کە ئامادە نییە هیچ بژاردەیەک لەسەر مێز لابدات، تەنانەت ئەگەر ناردنی هێزی وشکانیش بێت لە کاتێکی پێویستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤین لەگەڵ  بیتریس فۆن شتۆرش، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: ئێران لە رووی سەربازییەوە بەهێزە و بە چەند بۆمبێکی ئاسمانی ناگۆڕدرێ

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەڵێ، ئێران لە رووی سەربازییەوە "زۆر بەهێزە" و بە بۆمبی ئاسمانی ناگۆڕدرێ. ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران "پێویستە گەل خۆی راپەڕێت. ئەڵمانییەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن کاریگەرییان لەسەر ئەوە هەبێت".