رووداو - هەولێر
بەهۆی باران بارین و هەڵکردنی باهۆز لە ویلایەتی میسیسیپی لە ئەمریکا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین خانوو رووخان.
گێرگ مایکڵ، بەڕێوەبەری ئاژانسی بەڕێوەبردنی باری لەناکاوی میسیسیپی رایگەیاند، بەهۆی باران بارین و هەڵکردنی باهۆز لە چەند ناوچەیەکی ویلایەتەکەیان شەش کەس گیانیان لە دەستداوە.
هاوکات بەهۆی ئەم رووداوە، چەندین خانوو و شەقام لە ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەیەک کەس ئاوارە و دەربەدەربوونە.
هەروەها لە چەند شوێنێک هێڵەکانی کارەبا پچڕاون و بە سەتان ماڵیان لە ناوچەکە بێ کارەبا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ