رووسیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات گەشت بۆ بەریتانیا نەکەن

13-05-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوا لە دانیشتووانی رووسیا دەکات گەشتکردن بۆ بەریتانیا رابگرن، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ سزاکانی بەریتانیا لەسەر رووسیا؛ یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان بۆ دواخستنی بە ئەنقەستی ڤیزای هاووڵاتییانی رووسیا لەلایەن باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە دەگەڕێنێتەوە.
 
رۆژی هەینی 13-5-2022، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە: "بۆ رێگریکردن لە لەدەستچوونی پارە و کێشەکانی دیکە، پێشنیاز بۆ تەواوی دانیشتووانی رووسیا دەکەین کە ئەگەر دەتوانن گەشتکردن بۆ بەریتانیا و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ڤیزای ئەو وڵاتە رابگرن".
 
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باسی لەوەش کردووە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، ژمارەیەکی زۆر ناڕەزایی هاووڵاتییانی بە دەستگەیشتووە کە تێیدا باسیان لەوە کردووە وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا بووەتە شتێکی زۆر قورس یان ئەستەم بۆیان.
 
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، خزمەتگوزاری ڤیزای بەریتانیا پەنابەرانی ئۆکراینایان خستووەتە پێش هاووڵاتییانی رووسیا.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو مامەڵەیەی بەریتانیا بەرامبەر هاووڵاتییانی رووسیا لەگەڵ ئەو بنەمایانە یەک ناگرێتەوە کە لە پێشووتردا باڵیۆزخانەکانی هەردوو وڵات لەسەری رێکەوتبوون؛ دەشڵێت، "ئەمە تەنیا وەکو یاسا شکاندنێکی سیاسی پێناسە دەکرێت بەرامبەر مافی هاووڵاتییانی رووسیا".
 
دوای ئەوەی لە 24می شوباتی ئەمساڵ رووسیا هێرشە سەربازییەکەی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکرد، بەریتانیا وەکو وڵاتێکی سەرەکی رۆژئاوا کۆمەڵێک سزای بەسەر رووسیادا سەپاند.
 
رۆژی هەینی 13ـی ئایار، بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک کەسی نزیک لە سەرۆکی رووسیادا سەپاند کە لیودمیلا ئۆکێرێنایا، هاوژینی پێشووی ڤلادیمیر پووتین و ئالینا کاباڤیا، یاریزانی پێشووی ئۆڵمپیاد کە گومان دەکرێت خۆشەویستی ئێستای پووتین بێت لەنێو لیستەکەدان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ). وێنە: Pixabay

لە نۆ مانگدا زیاتر لە 1,400 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا نەبوون

بەگوێرەی شیکارییەکی نوێ، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتنە گشتییەکاندا ئامادە نەبوون، کە زۆرترین ئامادەنەبوونیش لە رۆژانی هەینیدا تۆمارکراوە.