ترەمپ: گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران شکستبهێنێت ئەوپەڕی گوشاریان بەسەردا دەسەپێنم

13-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران لە شکستهێنانی گفتوگۆی ئەتۆمی و دەڵێت، "رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ریازی پایتەختی سعودیە باسی لە چەند پرسێکی نێودەوڵەتی و تایبەت بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانیش گفتوگۆی نێوان واشنتن و تاران بوو. 
 
ئێران و ئەمریکا لە 12ـی نیسانەوە چوار جار کۆبوونەتەوە.
 
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گفتوگۆکەیان لەگەڵ ئێران گوتی، ویستویەتی "رێڕەوێکی نوێ" پێشکێشی ئێران بکات، بەڵام هۆشداری لە دەرئەنجامی گەورە بە ئێران دا ئەگەر گفتوگۆکان شکستبهێنن.
 
دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە ئێران دا و گوتی، "ئەگەر سەرکردایەتیی ئێران ئەم لقە زەیتوونە رەتبکاتەوە و بەردەوامبێت لە هێرشکردنە سەر دراوسێکانی، ئەوا هیچ بژاردەیەکمان نابێت جگە لە سەپاندنی [سیاسەت]ـی ئەوپەڕی گوشار و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر وەک ئەوەی پێشتر کردم."
 
دوای کۆتاییهاتنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆکان کە رۆژی شەممە لە عومان بەڕێوەچوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەم خولەی دانوستاندن بەراورد بە سێ گەڕی پێشووتر جیدیتر و راشکاوانەتر بوو. لەم گەڕەدا لە بابەتە گشتییەکان دوورکەوتینەوە و چووینە نێو وردەکارییەکان. سرووشتییە لە هەلومەرجێکی وەهادا دانوستاندن قورس بێت."
 
ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان هەیە کە ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی بێت، بەڵام تاران بەردەوام ئەو تۆمەتە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، تاکە ئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت