ترەمپ لە دادگە ئامادەبوو و تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی رەتکردنەوە

14-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ لە دادگەی فیدراڵیی ئەمریکا لە فلۆریدا ئامادەبوو و هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردنەوە کە ئاراستەی کرابوون. 
 
رۆژی سێشەممە 13ـی حوزەیرانی 2023، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کاژێر (2:00)ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی فلۆریدا واتە [9ـی شەو بە کاتی هەولێر]، گەیشتە دادگەی مەیامی و لەگەڵ گەیشتنی ترەمپ بە دادگە، پۆلیس پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی لێوەرگرت و چووە بەردەم دادوەر. 
 
دادگەکە، دوای وەرگرتنی گوتە لێی، رێگەی بە ترەمپ دا دادگە جێبهێڵیت، بەڵام دادگەکە ئاماژەی بە رۆژی دادگاییکردنی ترەمپ نەکرد.
 
تۆد بلامچ، کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی دۆناڵد ترەمپ، لە دادگەی مەیامی بە لایەنگرانی ترەمپی گوت، "بەدڵنیاییەوە ئێمە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە."
 
ئەلینە حەبە، ئەندامی دەستەی پارێزەرانی ترەمپ بە میدیاکانی راگەیاند کە تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ "سیاسیین" و گوتیشی، "ئێمە لە خاڵیکی وەچەرخانداین لە مێژووی وڵاتەکەماندا، بەئامانجگرتنی نەیارە سیاسییەکان، تەنیا کاری دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانە."
 
ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کراون، ژمارەیان 37ـە کە بەشێکیان پەیوەندییان بە هێشتنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکان لای خۆی، بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوی نادروست، بەربەست دروستکردن لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری و "پیلانگێڕی"ەوە هەیە. 
 
ئەو تۆمەتانەی سەر ترەمپ لە کاتێکدان، لە ئابی 2022، پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا زیاتر لە 11 هەزار بەڵگەنامەی لە ماڵەکەی ترەمپ لە مارالاگۆی فلۆریدا دۆزییەوە، کە زیاتر لە 100 بەڵگەنامەیان بە بەڵگەنامەی "نهێنی و هەستیار" پۆلێنکران. 
 
کانوونی دووەمی 2022، ترەمپ 15 سندووقی رادەستی ئەرشیفی نیشتیمانیی ئەمریکا کرد، کە زیاتر لە 200 بەڵگەنامەی نهێنی و هەستیاریان تێدابوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە