جیهان
رەجەب تەیب ئەردۆغان و جۆرجیا مێلۆنی تەوقە دەکەن و کییەر ستامەر و ئیمانوێل ماکرۆن سەیریان دەکەن. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای گوت: "باش دیاریت، بەڵام پێویستە جگەرەت پێ تەرک بکەم!."
لە چوارچێوەی 'لووتکەی ئاشتیی غەززە' رۆژی دووشەممە 13-10-2025 لە میسر هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و جۆرجیا میلۆنی تەوقەیان کرد و گفتوگۆی نێوانیان بووە رۆژەڤ.
ئەردۆغان و مێلۆنی باسی ئەوەیان کرد کە لە هەمان کاتدا گەیشتوونەتە شەرم شێخ.
ئەوان لەڕێی وەرگێڕەکەی ئەردۆغانەوە گفتوگۆیان کرد؛ ئەردۆغان گوتی: "باش دیاریت، بەڵام پێویستە جگەرەت پێ تەرک بکەم". مێلۆنی بە قاقای پێکەنینەوە گوتی:"دەزانم، دەزانم".
لەوکاتەدا کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساش لەوێ بوون.
دوای وەڵامەکەی مێلۆنی، ئەردۆغان پێکەنی و دەستی خستە نێو دەستی ماکرۆن و دواتریش بەیەکەوە دانیشتن.
گرتەی ڤیدیۆیی ئەو ساتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەیە.
رۆژی دووشەممە 13-10-2025 دۆناڵد ترەمپ و عەبدولفەتاح سی سی، سەرۆکی میسر هاوسەرۆکایەتیی لووتکەی ئاشتیی غەززەیان کرد.
لووتکەکە لە هاوینەهەواری شەرم شێخ بە ئامادەبوونی سەرکردەی زیاتر لە 20 وڵات بەرێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ