کۆنسووڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر، دەکرێتە بەرپرسی باڵای ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆبێرت پالادینۆ، کراوەتە بەرپرسی باڵای نووسینگەی وەزارەتەکە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
لە راگەیێندراوەکە کە لە" ئێكس"دا بڵاوکراوەتەوە، جگە لە پاڵادینۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گریگۆری لۆگێرفۆی وەکو جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دیاریکردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوو بەرپرس پێکەوە بە هاوبەشی کار دەکەن بۆ پێشبردنی پلان و ئەجێندای سەرۆکی  ئەمریکا کە بریتییە لە " ئەمریکا بەر لە هەموو شتێك"، ئەوەش لە رێگەی بەهێزکردنی هاوبەشییە ناوچەییەکان، زیادکردنی وەبەرهێنانی ئابووری و، پاڵپشتیکردنی پلانە 20 خاڵییەکەی ترەمپ تایبەت بە ئاشتیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کاریگەری راستەوخۆی هەیە لە دانانی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە هەروەها باکووری ئەفریقا.
 
پالادینو بە یەکێك بە یەکێک لە کەسە خاوەن ئەزموونەکان دادەنرێت لە بواری دیپلۆماسی و سیاسی؛ ئەو لە ساڵانی کارکردنیدا چەندین پۆستی باڵای لە وەزارەتی دەرەوە وەرگرتووە کە بەشێکی بەرچاوی تایبەت بوو بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ لەنێویاندا باڵیۆزی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە