دوو بەرپرسی ئەورووپی: لە 24 کاژێری داهاتوودا ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر ئێران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەیەک بەرپرسی ئەورووپی رایانگەیاندووە، لە 24 کاژێری داهاتوودا ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر ئێران و میدیای ئەمریکاش بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت هێرشەکە سنووردار بێت بۆ سەر ژمارەیەک ئامانجی دیاریکراو. 
 
رۆژی چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2025، دوو بەرپرسی ئەورووپا بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، لە 24 کاژێری داهاتوودا ئەگەری هەیە ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران. 
 
ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکیش قسەیان بۆ میدیای وڵاتەکەیان کردووە و دەڵێن، هێرشەکە بۆ سەر ژمارەیەک ئامانجی دیاریکراوە، لەوانە بنکە و بارەگا ئەمنییەکان، پڕۆگرامی ئەتۆمی و سیستەمی مووشەکی بالیستی. 
 
ماوەی 18 رۆژە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەو ماوەیەدا نزیکەی سێ هەزار و 400 کەس کوژراون. هاوکات نزیکەی هەفتەیەکە دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان سنووردار کردووە یان بڕیوە.
 
چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتار و نووسینەکانیدا لە تروس سۆشیال ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان پاڵپشتی لە خۆپێشاندەرانی ئێران و داخوازییەکانیان دەکەن و وەڵامی تووندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش لە دژی خۆپێشاندەران دەدەنەوە. 
 
جگە لە ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ژمارەیەک ئەندامی ئەو یەکێتییە دژایەتییان بۆ شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ خۆپێشاندانەکان و کوشتنی خۆپێشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەربڕیووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند چالاکڤانێکی فەرەنسی لە باکووری وڵاتەکە.

فەرەنسا سەردانی 10 چالاکڤانی دژە کۆچبەری بەریتانیای قەدەخە کرد

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بڕیاری دا رێگری لە چوونی 10 چالاکڤانی راستڕۆی تووندڕۆی بەریتانی بۆ وڵاتەکەی بکات، کە ویستوویانە لە کەناراوەکانی فەرەنساوە دژی پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا چالاکی بکەن.