لە فەرەنسا لە رۆژی ڤالانتایندا پەنیر دەکرێتە دیاری

14-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوبات خواست لەسەر پەنیرەکە زیاد دەکات
ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوبات خواست لەسەر پەنیرەکە زیاد دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی نیوفشاتێل لە نۆرماندی فەرەنسا، جۆرە پەنیرێکی تایبەت بەرهەم دەهێندرێت و هەر بە ناوی شارۆچکەکەش بانگ دەکرێت. ساڵانە لە رۆژەی خۆشەویستیدا، خەڵکی فەرەنسا لە بری گوڵ، پەنیر پێشکێشی یەکدی دەکەن. 
 
پێری ڤیلەرس، خاوەن کارگەی دروستکردنی پەنیرە لە شارەکە و دەڵێت، "نیوفشاتێل پەنیرێکە لە شیری مانگا دروست دەکرێت. شیرەکە بۆ ماوەی 24 کاژێر دەهێڵینەوە، پاشان شیرەکە دەمەیێت و دواتریش دەپاڵێورێت. زۆربەی جاریش پەنیرەکە لەسەر شێوەی دڵ دروست دەکەین."
 
مێژووی بەرهەمهێنانی پەنیرەکە دووروودرێژە و بۆ نزیکەی هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. لە دوو هەفتەی سەرەتای مانگی شوباتی هەموو ساڵێک خواست لەسەر پەنیرەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. 
 
بەپێی نەریتی ناوچەکە، لە رۆژی ڤالانتاین، ئەوانەی خۆشەویستی یەکدین لەجیاتی گوڵ، پەنیری نیوفشاتێل بە دیاری بە یەکدی دەدەن. پەنیرەکە لەسەر شێوەی دڵ دروست دەکرێت و هەر دانەیەکی 1.5 لیتر شیری پێویستە. 
 
فرانچس ئۆلیڤەر، پەنیرفرۆشە لە شارەکە و لەبارەی بەخشینەوەی پەنیر لەبری گوڵ دەڵێت، "خواردنگەکانی نۆرماندی بڕێکی زۆر پەنیر بۆ رۆژی ڤالانتاین داوا دەکەن. ئەوان پەنیرەکە لەگەڵ سێو و زەڵاتە پێشکێشی خەڵک دەکەن، ئەوە بووەتە بەشێک لە کولتووری ناوچەکە. شێوەی پەنیرەکە زۆر سەرنجڕاکێشە و فرۆشێکی زۆری هەیە."
 
ساڵانە تەنیا لە نۆرماندی هەزار و 500 تۆن پەنیری نیوفشاتێل بەرهەم دەهێندرێت و نرخی 200 گرامیشی نزیکەی 6 یۆرۆیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.