کوڕێکی ئەسەد بۆ یەکەمجار دوای رووخانی رژێمەکەی باوکی دەردەکەوێتەوە

14-02-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بۆ یەکەمجار دوای رووخانی باوکی، حافز بەشار ئەسەد لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتەوە. 
 
لە ڤیدیۆکەدا کە 12ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت حافز بە شەقامێکی مۆسکۆی پایتەختدا دەڕوات. 
 
ڤیدیۆکە تەنیا 9 چرکەیە. تێیدا پشتڕاستیدەکاتەوە کە دوو هەژماری لە تۆڕەکانی تەلەگرام و ئێکس هەن. 
 
حافز دەڵێت: "پرسیار دەکرێت کە ئایا ئەو دوو هەژمارەی لە ئێکس و تەلەگرام هەن هەژماری منن یان نا؟ ویستم روونیبکەمەوە. بەڵێ، هەردووکی هی منن و جگە لەوانە هیچ هەژمارێکم لەسەر هیچ تۆڕێک نییە."
 
هەژمارێک لە تەلەگرام بڵاوبووەتەوە کە دەگوترێت هەژماری حافزە. تێیدا باس لە دوا کاژێرەکانی پێش رووخانی دەسەڵاتی باوکی دەکات. 
 
ئەو ڤیدیۆیە لە هەردوو هەژمارەکەوە بڵاوکراوەتەوە. 
 
دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، دوای زیاتر لە نیو سەدە، رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2024، رووخا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.