رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ سەرۆکی ئیستۆنیا کۆبووەوە. سەرۆکی ئیستۆنیا لە کۆبوونەوەکەدا بە فەرمی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی-ی بۆ وڵاتەکەی کرد.
لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 14-02-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئالار کاریس، سەرۆکی ئیستۆنیا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئیستۆنیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، هەروەها باسيان له چۆنێتيى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئاسایش، تەکنەلۆژیا و پەروەردەدا كرد؛ ئەمەش بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئیستۆنیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەربڕی، ههروهها ستایشی دەرفەتەکانی هاوکاریی لە بواری تەکنەلۆژیا و خوێندنی باڵای نێوان هەردوولادا کرد.
لاى خۆیەوە، سەرۆک ئالار کاریس خواستی ئیستۆنیای بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و سهرۆک نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشت کرد بۆ سهردانی وڵاتەکەی؛ بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەو وڵاتە ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە هەرێمایەتییەکاندا كرد.
ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان و ههوڵهکانی پێکهێنانی حکومهتی داهاتووی ههرێمی کوردستان، پێشهاتەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ