جەی دی ڤانس: شێوازی بڕیاردانی سەرۆک ترەمپ لەسەر بنچینەی راوێژە لەگەڵ زۆر کەس

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی هەینی بەر لەوەی بەرەو ویلایەتی کارۆلاینای باکوور بەڕێ بکەوێ، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە جەنگی ئێران و دۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتەی روون کردەوە.
 
نادیاریی دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی
 
سەبارەت بەو زانیارییانەی باس لە برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، جەی دی ڤانس گوتی، کەسی یەکەمی ئێران بریندارە، بەڵام گوتی هێشتا روون نییە هۆکارەکەی هێرشی ئەمریکا بووە یان ئیسرائیل.
 
جەی دی ڤانس گوتی: "لەوێ ژینگەیەکی زۆر پشێو و پڕ لە ئاڵۆزی هەیە. ئیسرائیلییەکان هێرش دەکەن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش چەندین ئامانجی پێکاوە؛ بۆیە دەزانین کە ئەو بریندار بووە، بەڵام بە تەواوی نازانین برینەکەی چەندە سەختە."
 
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەکە
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەک لە ئێران و ئەگەری گۆڕانکاری لە دیاریکردنی ئامانجە سەربازییەکان بۆ پاراستنی مەدەنییەکان، جەی دی ڤانس جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت سەرەتا لێکۆڵینەوەکان تەواو بن. 
 
جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "پێش هەر کارێک، دەبێت بە راستی تێبگەین چی روویداوە، چونکە هێشتا وێنەکە بە تەواوی لای ئێمە روون نییە. سەرۆک ترەمپ داوای کردووە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت و ئێمەش خەریکی ئەوەین."
 
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، رۆژی 28ی مانگی رابردوو قوتابخانەیەک لە شاری مینابی پارێزگای هورمزگان بۆردوومان کراوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 175 کەس کوژراون کە زۆربەیان منداڵ بوون.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، هێرشەکە لە رێگەی مووشەکی تۆماهۆکەوە کراوە و ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانن. 
 
هەڵوێستی ڤانس لەسەر جەنگ و پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ
 
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی جیاوازی لەنێوان ڤانس و ترەمپ دەکەن لە بارەی جەنگەکەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە شێوازی بڕیاردانی ترەمپ لەسەر بنەمای راوێژ و گفتوگۆیە لەگەڵ زۆر کەس.
 
جەی دی ڤانس گوتی: "ئێمە بیر لە هەموو بژاردەکان و ئامانجەکانمان دەکەینەوە. زۆر گرنگە کە سەرۆک بتوانێت ئەو جۆرە گفتوگۆیانە لەگەڵ تیمەکەیدا بکات بێ ئەوەی زانیارییەکان بۆ میدیاکان ببرێنە دەرەوە. ئەوەی تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە یەکگرتوو دەکات، متمانەی نێوانمان و گۆڕینەوەی ئازادانەی بیرۆکەکانە، منیش دەمەوێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میگێل دیازکانێل، سەرۆککۆماری کوبا

سەرۆککۆماری کوبا دەڵێت گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ ئەمریکا هەبووە

میگێل دیازکانێل، سەرۆککۆماری کوبا بۆ یەکەمجار بە فەرمی رایگەیاند، وڵاتەکەی زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە. ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو ناکۆکییە قووڵانەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەن، کە کوبای بەرەو کارەساتێکی ئابووری بردووە