ئیسرائیل: پەتای دژە جوویی لە هۆڵەندا بڵاوبووەتەوە

15-03-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "پەتایەکی دژە جوویی" هۆڵەندای گرتووەتەوە. ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، دوێنێ تەقینەوەیەک لەبەردەم قوتابخانەیەکی جووەکان لە شاری ئەمستەردام روویدا.
 
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەیەک لە نزیک دیواری دەرەوەی قوتابخانەیەکی جووەکان لە پایتەختی هۆڵەندا روویداوە. هەرچەندە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی وردی لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 
 
ئەم هێرشە دوای زنجیرەیەک هێرشی هاوشێوە دێت کە لەم هەفتەیەدا کرانە سەر چەند کەنیشتێکی (پەرستگەی جووەکان) شاری (لیژ) لە بەلجیکا و شاری (رۆتەردام) لە هۆڵەندا.
 
رۆژی شەممە 14-03-2026 وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیادا رایگەیاند: "هێرشی داهاتوو لە کوێ دەبێت؟ پێویستە حکومەتی هۆڵەندا کار و هەوڵی زۆر زیاتر بدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژە جوویی."
 
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل نیگەرانیی خۆی دەربڕی و گوتی: "بەم هێرشانە تووشی شۆک بووم. داوا لە دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا دەکەم هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی جووەکان و بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر و هاندانی رق و کینە." 
 
هێرزۆگ ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی تووندوتیژی دژی جووەکان لە سەرانسەری ئەورووپا پێویستی بە وەڵامێکی تووند و روون هەیە.
 
ئەم زنجیرە هێرشانە بۆ سەر ناوەندەکانی جوو لە ئەورووپا، هاوکاتن لەگەڵ تووندبوونەوەی جەنگی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران کە لە 28ـی شوباتەوە دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی گرژیی سیاسی و ئەمنی لە سەرانسەری جیهاندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ پووتین: تاوتوێی هەردوو دۆسیەی ئێران و ئۆکرانیامان کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەبارەی دۆسیەکانی ئێران و ئۆکراینا کردووە و دەڵێت، پووتین دەیەوێت هاوکاریی بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران. ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 80%ـی توانای مووشەکیی ئێران تێکشکێنراوە و دەبێت ئەو وڵاتە خۆی بەدەستەوە بدات.