ئەمریکا چەک دەفرۆشێت و کەنداو دەیکڕێت

14-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێی خستەسەر خاکی سعودیە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی شانشینەکە کۆبووەوە. رێککەوتنی چەک و بەرگری، یەکێکە لە ئامانجەکانی گەشتەکەی ترەمپ.
 
یەکێک لە رێککەوتنە گەورەکانی نێوانیان بریتیبوو لە گرێبەستێکی فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی بەرگری بەبڕی 142 ملیار دۆلار.
 
لە نێوان 2015 بۆ 2019 هەروەها 2020 بۆ 2024؛ هەناردەی چەکی ئەمریکا لە 35٪ بۆ 43٪ بەرزبووەوە. ئێستا لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریکا 43٪ـی تەواوی چەک و تەقەمەنیی جیهان هەناردە دەکات، کە زۆرترینە.
 
قەبارەی هەناردەی چەک و تەقەمەنیی گەورە لەسەر ئاستی جیهان2020-2024:
 
- ئەمریکا 43٪
- فەرەنسا 9.6٪
- رووسیا 7.8٪
- چین 5.9٪
- ئەڵمانیا 5.6٪
- ئیتاڵیا 4.8٪
- بەریتانیا 3.6٪
- ئیسرائیل 3.1٪
- ئیسپانیا 3٪
-کۆریای باشوور 2.2٪
 
سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو یەکێکن لەو 15 وڵاتەی کە زۆرترین چەک دەکڕن، کە بەشی زۆری لە ئەمریکای دەکڕن.
 
بەحرێن
 
97٪ چەکی ئەمریکی
3٪ چەکی وڵاتانی دیکە
 
سعودیە: 
 
74٪ چەکی ئەمریکی
26٪ چەکی وڵاتانی دیکە
 
کوەیت:
 
63٪ چەکی ئەمریکی
37٪ چەکی وڵاتانی دیکە
 
ئیمارات:
 
42٪ چەکی ئەمریکی
58٪ چەکی وڵاتانی دیکە
 
کۆمپانیاکانی ئەمریکا، لەوانەش لۆکهید مارتن، یەکێکن لە گەورەترین ئەو کۆمپانیایانەی کە چەک هەناردەی سەرانسەری جیهان دەکەن.
 
هەریەک لە کاسی واردن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیای نۆرستۆپ گرومان و کێڵی ئۆرتبێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی بۆینگ؛ یاوەری ترەمپیان دەکرد لە گەشتەکەی بۆ سعودیە.
 
گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک لەسەر ئاستی جیهان و قازانجەکانیان:
 
1. لۆکهید مارتن - ئەمریکی: 60.8 ملیار دۆلار.
2. ئار تی ئێکس - ئەمریکی: 40.7 ملیار دۆلار.
3. نۆرستۆپ گرومان - ئەمریکی: 35.6 ملیار دۆلار.
4. بۆینگ - ئەمریکی: 31.1 ملیار دۆلار.
5. جەنەراڵ داینامیکس - ئەمریکی: 30.2 ملیار دۆلار.
6. بی ئەی ئی سیستم - بەریتانی: 29.8 ملیار دۆلار.
7. رۆستێک - رووسی: 21.7 ملیار دۆلار.
8. ئاڤیک - چینی: 20.9 ملیار دۆلار.
9. نۆرینکۆ - چینی: 20.6 ملیار دۆلار.
10. سێتک - چینی: 16.1 ملیار دۆلار.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت