دانیشتووانی گوندێکی هیندستان بۆ پاکبوونەوە لە تاوان خۆیان دەخەنە ژێر پێی رەشەوڵاخ

15-11-2023
هیندییەکان بۆ پاکبوونەوە لە تاوان خۆیان دەخەنە ژێر پێی رەشەوڵاخەکان
هیندییەکان بۆ پاکبوونەوە لە تاوان خۆیان دەخەنە ژێر پێی رەشەوڵاخەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە هیندستانی وڵاتی چیرۆکە سەیر و سەمەرەکان، جۆرە کولتوورێکی دیکەش هەیە کە ئەویش کێبڕکێیە لەپێناو بەدەستهێنانی خۆشبەختی و پاکبوونەوە لە تاوان بە خۆخستنە ژێر پێی رەشە وڵاخەکان.
 
لە گوندی بیداواد لە نزیک شاری ئیندۆری ناوەڕاستی هیندستان، خەڵک کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی مەراسیمەکە بەڕێوەبچێت، باوەڕیان وایە ئەوەی زۆرترین رەشەوڵاخ بەسەریدا بڕوات، لە هەموویان خۆشبەختترە.
 
هیتیش دووبی، هاووڵاتییەکی هیندستانیە و دەڵێت، "هیچ کەسێک لەم فێستیڤاڵەدا ئازار ناکێشێت، بەشداربووان باوەڕیان وایە ئەگەر مانگاکان بەسەریاندا بڕۆن خۆشبەخت دەبن، بۆیە ئەم کارە دەکەن. هیچ کام لە مانگا و مرۆڤەکان ئازاریان پێ ناگات".
 
بەگوێرەی باوەڕی خۆیان، ئەم پرۆسەیە وا دەکات تاوەکو ساڵێکی دیکە ئەم کاتانە لە دەرد و بەڵا بەدوور بن.
 
رام چاندەر چاودری، هاووڵاتییەکی دیکەی هیندستانیە و باس لەوە دەکات، "پێنج ساڵ لەمەوبەر نزایەکم ئاراستەی خودا کرد، نزاکەم قبووڵ بوو، بڕیارمدا بۆ پێنج ساڵ مانگا بەسەرمدا تێپەڕێت، چوار ساڵم تەواو کردووە".
 
مێژووی ئەم فێستیڤاڵە بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و چەند رۆژێک دوای جەژنی دیوالی روناکییەکان بەڕێوەدەچێت.
 
زۆر جار بەهۆی قورسی مانگاکانەوە، بەشداربووان بە سەختی بریندار دەبن و دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە، بەڵام بەلای ئەوانەوە گرنگ ئەوەیە مانگاکان هیچیان بەسەر نەیەت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە