ترەمپ بۆ حەماس: دەستبەجێ پابەندی چەکدانان بن

38 خولەک له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
و سەرۆکی "بۆردی ئاشتی" جارێکی دیکە جەختی لەسەر پلانە نێودەوڵەتییەکانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە کەرتی غەززە کردەوە و داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس کرد بۆ دەستبەجێ چەکدانان.
 
ترەمپ لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە لە 19ی شوباتی 2026، لە "پەیمانگای دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی" لە واشنتن لەگەڵ ئەندامانی "بۆردی ئاشتی" کۆببێتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا رادەگەیەنرێت کە وڵاتانی ئەندام بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاریان وەک هاوکاری مرۆیی و بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە تەرخان کردووە.
 
لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە، ترەمپ رایگەیاند، هەزاران کارمەند بۆ "هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی" و پۆلیسی ناوخۆیی دابین دەکرێن تاوەکو ئاسایش و ئارامی بۆ دانیشتووانی غەززە بپارێزن. بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە مەرجێکی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ئەوەیە کە "دەبێت حەماس پابەندبێت بە بەڵێنەکانی بۆ چەکدانانی تەواوەتی و دەستبەجێ."
 
سەرۆکی ئەمریکا باسی لە مێژووی دەستپێشخەرییەکەی کرد و گوتی: "لە تشرینی یەکەمی رابردووەوە پلانێکمان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان پێشکەش کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسندکرا، ئەوەش بووە هۆی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان بە خێراییەکی پێوانەیی."
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، ترەمپ "بۆردی ئاشتی" بە کاریگەرترین دامەزراوەی نێودەوڵەتی لە مێژوودا وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دیدگای ئەوان تەنیا بۆ غەززە نییە، بەڵکو ئامانجی کۆتاییان بەدیهێنانی "ئاشتییە لە هەموو جیهاندا."
 
رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی پار، حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستیان کرد. هێشتا رێککەوتن لەسەر قۆناخی دووەمی ئاگربەست نەکراوە کە ئیسرائیل داوادەکات تێیدا حەماس چەک بکرێت و ئەویش رەتیدەکاتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: AFP

مارکۆ روبیۆ: ترەمپ دوو جار تەلەفۆنی بۆ شەرع کرد و پێی گوت 'شەڕ رابگرە'

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وردەکاری لەبارەی هەوڵی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا دووجار پەیوەندی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە کردووە بۆ راگرتنی شەڕ و رێگری لە هەڵاتنی هەزاران چەکداری داعش.