پۆلیسی فەرەنسا کۆتایی بە خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە فەلەستین دەهێنێت

15-05-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لایەنگر و دڵسۆزانی فەلەستین چوونە سەر شەقامەکان و داوایان لە حکومەتی فەرەنسا کرد هەوڵ بۆ کۆتاییهێنانی بۆمبارانی سەر کەرتی غەززە بدات.
 
خۆپێشاندان بەردەوامبوو تاوەکو ئەو کاتەی پۆلیس بە شوێنەکەدا بڵاوکرانەوە، هەڵیانکوتایە سەر خەڵک، بە زەبری گازی فرمێسکرێژ بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کرد.
 
لە ساڵی 2014ەوە خۆپێشاندانی پشتگیری لە فەلەستینییەکان لە فەرەنسا قەدەخەکراوە، بەڵام چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە موسڵمانانی پاریسی تووڕە کرد کە لە نێویاندا خەڵکی ئایینی و بیروباوەڕەکانی دیکە هەبوون، داوای کۆتاییهاتنی شەڕیان دەکرد.
 
رێکخەرانی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ دەڵێن، دەیانەوێ سەرکۆنەی دوایین هێرشی ئیسرائیل بکەن و یادی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکانیش بکەنەوە کاتێک لە ساڵی 1948 سەربەخۆیی ئیسرائیل راگەیێندرا.
 
لە هەریەک لە شارەکانی لیل و مارسیلیاش خۆپێشاندانی پشتگیری لە کەرتی غەزە بەڕێوەچوو.
 
نزیکەی دوو هەفتەیە گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو تاوەکو ئێستا 139 کەس کوژراون.
 
بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و مووشەکەکانی بزووتنەوەی حەماس بەرەو ئەو ناوچانەیە کە خەڵکی سیڤیلی تێدا نیشتەجێن، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دەڵێت، لەو 139 کەسی کە گیانیان لەدەستداوە 30 کەسیان منداڵ و 22 کەسیشیان ژن بوون. هەروەها نزیکەی 1000 کەسیش لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانەوە برینداربوون.
 
هەروەها لەبارەی کوژراوانی ئیسرائیلیش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 6 سیڤیل لەنێوانیاندا هەن و دووانیان منداڵن.
 
گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر لە هەفتەیەکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووە. بە بڕیاری دادگە داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن. عەرەبەکانی ئۆرشەلیم -قودسیش- دەڵێن، "لەسەر لاشەیان دەتوانن خانووەکانیان لێبسێنن و نەتانیاهووش ئامادەی رووبەڕووبوونەوەیە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە چین 70 هەزار قاوەخانە هەن.

چین؛ خواردنەوەی قاوە 150٪ زیادی کردووە

کولتووری قاوەخواردنەوە لە چین گەشەی سەندووە؛ گەنجان وردە وردە روو لە قاوەخانەکان دەکەن و وڵاتەکە 70 هەزار قاوەخانەی تێدایە.