ئەمریکا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار لە فڕۆکەخانەکان جێگیر دەکات

15-05-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ئەمریکا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار لە 16 فڕۆکەخانە جێگیر دەکات
ئەمریکا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار لە 16 فڕۆکەخانە جێگیر دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار لە فڕۆکەخانەکان جێگیر دەکات و ئێستا لە دۆخی تاقیکردنەوە دایە. 
 
یەکێک لە کارتە فەرمییەکانت دەخەیتە نێو سکانەرەکە، لەبەردەم شاشەیەکی بەقەد ئایپادێک گەورە دەوەستێت، ئەگەر وێنەکە لەگەڵ رووخسارت یەکی گرتەوە، دەتوانی بڕۆیتە نێو فڕۆکە و گەشتەکەت بکەیت.
 
ئەوە نوێترین تەکنەلۆژیایە لە فڕۆکەخانەی بالتیمۆری ویلایەتی مێریلاندی ئەمریکا تاقی دەکرێتەوە. ئەگەر لە تاقیکردنەوەکە دەرچێت، لە داهاتووێکی نزیکدا سەرجەم گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا بەو رێوشوێنە تێپەڕ دەبن بەرلەوەی گەشتی ئاسمانی بکەن.
 
جەیسن لیم، بەڕێوەبەری تواناکانی ئیدارەدانی ناسنامە باس لەوە دەکات، "ئەوەی لەسەر تۆیە سکانکردنی ناسنامەکەتە و ئێمەش دەبێت دڵنیایی بدەین کە ناسنامەکە ساختە نییە. دواتر وێنەی خۆت و رووخسارت بەراورد دەکەین بە وێنەی ناسنامەکەت. وێنەکە بەراورد ناکرێت بە وێنەیەکی هەڵگیراو و گالەریمان نییە تایبەت بە وێنە. لە راستیدا وێنەی رووخسارت بە وێنەی ناسنامەکەت بەراورد دەکرێت و ئێمەش دڵنیایی دەدەین کە تۆ هەمان ئەو کەسەی."
 
ئاژانسی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکا ناسراو بە تی ئێس ئەی بەرپرسیارە لەو تەکنەلۆژیایەی بۆ ناسینەوەی رووخسار لە فڕۆکەخانەکان جێگیر دەکرێت.
 
سوودی پرۆژەکە تووندوتۆڵکردنی ئاسایشی فڕۆکەخانە و خێراکردنی پشکنینی دەیان هەزار کەسە کە رۆژانە لە رێگەی فڕۆکەخانەکان گەشت دەکەن.
 
خەڵکیش هەن رەخنە لە تەکنەلۆژیایەکە دەگرن و دەترسن وێنەگرتنی رووخساری خەڵک بۆ ئامانجێکی دیاریکراو بەکاربێت.
 
جێرامی سکۆت، راوێژکاری باڵا لە زانیاریی تایبەتی ئەلیکترۆنی دەڵێت: "پێشتر نەمانبینیوە شتێکی بژاردەیی ببیتە ناچاری. سەرۆکی تی ئێس ئەی گوتوویەتی کە بەڵێ بۆ ئێستا بژاردەییە، بەڵام لە داهاتوودا دەبێتە ناچاری."
 
ئێستا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار لە 16 فڕۆکەخانەی ئەمریکا و 115 خاڵی پشکنین دەستبەکارە و پلانی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکا ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە 200 خاڵی فڕۆکەخانەکان جێگیر بکرێت. رۆژانە فڕۆکەکان لە ئەمریکا 5670 کەس دەگوازنەوە و ئیدارەکە دەڵێت، جێگیرکردنی ئەو تەکنەلۆژیایە پرۆسەکەی خاو نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ). وێنە: Pixabay

لە نۆ مانگدا زیاتر لە 1,400 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا نەبوون

بەگوێرەی شیکارییەکی نوێ، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتنە گشتییەکاندا ئامادە نەبوون، کە زۆرترین ئامادەنەبوونیش لە رۆژانی هەینیدا تۆمارکراوە.