ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە رووداوەوە پشتیوانی بۆ لابردنی سزاکانی سەر سووریا دەردەبڕن

15-05-2025
دیار کوردە @diyarkurda
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا قسە بۆ رووداو دەکەن.
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا قسە بۆ رووداو دەکەن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا کۆمەڵێک کاردانەوەی جیاوازی لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە لێکەوتووەتەوە، کە بەشێکیان گەشبینی سەبارەت بە داهاتووی سووریا پێشاندەدەن و بەشێکیشیان دەڵێن، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 13ـی ئایار، لە گۆڕانکارییەکی بەرچاودا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە لەماوەی گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای راگەیاند، بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق کە ئێستا لەژێر سەرکردایەتییەکی نوێدایە. 
 
بڕیارەکەی ترەمپ دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا دێت، کە یەکەم گفتوگۆی فەرمیی نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا و سووریا بوو لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا. 
 
شەرع کە دوای رووخاندنی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024 دەسەڵاتی گرتە دەست، بەڵێنیداوە سووریا بەرەو دیموکراسی ببات و کاریگەریی ئێران لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە.
 
نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن دی سی راگەیاند: "دەمەوێت ئاشتی لە سووریا هەبێت و دەبێت ببینین چ واتایەکی بۆ سزاکان دەبێت،" پیلۆسی کە سەر بە دیموراتەکانە، جەختی لە پێویستیی چارەسەری ئاشتیانە کردەوە دوای ساڵانێکی زۆر لە ململانێ لەژێر دەسەڵاتی ئەسەددا.
 
هاوکات دۆن بایەر، ئەندامی ئەندامی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دانی بە ئاڵۆزیی بڕیارەکانی سیاسەتی دەرەوەدا نا، بەڵام هەڵگرتنی سزاکانی وەک هەنگاوێکی چاوەڕوانکراو بەرەو ئاشتی بینی. بایەر گوتی: "دەمەوێت دەرفەتێک بدەین بە حکومەتی نوێی دوای ئەسەد بۆ ئەوەی ناسنامە دیموکراتییەکانی نیشان بدات،" هاوکات ئاماژەی بە گرنگیی لێپرسینەوە لە ئیدارەی شەرع کرد، لە بەرامبەر بنەما دیموکراسییەکان.
 
مایک بۆست، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرای ئەمریکا، ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ترەمپی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگیی رێککەوتنەکانی ئەبراهام و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕست. 
 
بۆست بە رووداوی گوت: "زیادکردن و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی هەمیشە کارێکی گرنگە" و پشتیوانیی لە پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سووریادا کرد.
 
لە کاتێکدا سووریا بە قۆناخی راگوزەردا تێدەپەڕێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نیگەرانیی سەبارەت بە مافی پێکهاتەکان لەو وڵاتە دەردەبڕێت. 
 
جۆنی ئۆلشێڤسکی، ئەندامی دیموکرات جەختی لە گرنگیی مافەکانی مرۆڤ کردەوە.
 
ئۆلشێڤسکی بە رووداوی گوت: "دەبێت ئێمە ببینە نموونە و هانی هەموو حکومەتەکانی سەرانسەری جیهان بدەین بۆ رێزگرتن لە مافی کەمینەکان" و داوای لە ئیدارەکە کرد، لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ حکومەتی راگوزەری سووریادا، گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ بدات. 
 
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی تێکەڵاوی بۆ دۆخی سووریا هەبووە، هەندێکیان پشتیوانی و هەندێکی دیکە نیگەرانییان دەربڕیوە. 
 
لە کاتێکدا هەندێک وڵات پێشوازی لە ئەگەری سەقامگیربوونی سووریا دەکەن، هەندێکی دیکە نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە توندوتیژیی دژی پێکهاتەکان، بەتایبەتی عەلەوییەکان، لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا. شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کردووە و پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان راگەیاندووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت