وەزیری بەرگریی بەریتانیا: کاتی ئەوە هاتووە گوشار بخەینە سەر پووتین

15-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، پێویستە هاوپەیمانانی ئۆکراینا هەنگاو بنێن و "گوشار بخەنە سەر پووتین"، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا ئامادە نەبوو لە تورکیا دووبەدوو لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا دابنیشێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-05-2025، جۆن هیڵی لە بەرلین لەگەڵ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە و رایگەیاند: "پێویستە گوشار بخەینە سەر پووتین، بۆ ئەوەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ."
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەدەم داواکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، هاوتا ئۆکراینییەکەیەوە نەچوو، کاتێک داوای لێکرد لە ئیستەنبووڵی تورکیا، یەک ببینن. دوایین جار دوو سەرۆکە نەیارەکە بەرامبەر یەک دانیشتن لە ساڵی 2022 بوو.
 
هیڵی گوتی: "ئێمە وەکو رابەرانی ئەورووپا، ئامادەین ئەوە بکەین." مەبەستی ئەو وەزیرە لە بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و پۆڵەندا بوو کە هەفتەی پێشوو سەرکردەکانیان لە کیێڤ هەمان پابەندییان نیشاندا.
 
وەزیری بەرگریی بەریتانیا گوتی: "هیچ سەرکەوتنێک بۆ پووتین لە ئۆکراینا دیار نییە، ئێستا کاتی ئەوە دانوستاندن بکات و کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت."
 
پیستۆریۆس لەگەڵ هاوتاکەی هاوڕابوو و گوتی: "پووتین دەسەڵاتی راگرتنی جەنگەکەی هەیە، ئەو دەتوانێت بچێتە ئیستەنبووڵ و دانوستاندن بکات، ئەو دەتوانێت داوای ئاگربەست بکات."
 
زیلینسکی داوای کردبوو ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تورکیا یەک ببینن، دەنگۆ هەبوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات؛ بەڵام پووتین شاندێکی نارد و خۆی نەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.