ئەورووپا دیمەشق ناچار دەکات دان بە مافی کورددا بنێت؟ فەرەنسا بەڵێن دەدات و یەکێتیی ئەورووپا مەرجی هەیە

15-07-2025
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
دیمەنێکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل
دیمەنێکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەر لە پشووی هاوین دوایین کۆبوونەوەی خۆیان کرد و گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر کرا، ئەوانیش پاکێجێکی دیکەی سزا بۆسەر رووسیا، ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گەرەنتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بوو بۆ غەززە.
 
بەدەر لە کارنامەکەیان، تیمی رووداو بۆ رووماڵی کۆبوونەوەی وەزیرەکان، پرسی مافی کوردی سووریای تێکەڵی کارنامەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا کرد، ئاخۆ ئەوان چی بۆ مافی کورد لە سووریا دەکەن؟
 
ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە رووداوی راگەیاند، "بێگومان شانبەشانی ئەمریکییەکان، ئێمە بەردەوامین لە ئاسانکاری بۆ دیالۆگی نێوان دەسەڵاتدارانی سووریا و دەسەڵاتدارانی کورد. ئەمە پرسێکی گەورەیە، کوردەکان هاوپەیمانی دڵسۆز بوون لە شەڕی دژی داعش، تێکەڵبوونی تەواویان لە سووریا ئامانجێکی گەورەی فەرەنسایە. هەربۆیە هیوادارین ئەم گفتوگۆیانە بتوانن لە باشترین بارودۆخدا بەردەوام بن."
 
دووشەممە 14ی تەممووز ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە برۆکسل لەگەڵ بەرپرسی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە و باسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بووژاندنەوەی سووریایان کرد، یەکێتیی ئەورووپاش مەرجی هەیە.
 
کاستوتیس بودریس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا بە رووداوی گوت، "ئەمە هێشتا پرۆسەیەکی بەردەوامە سەبارەت بەوەی چۆن پەیماننامەی کۆچ و پەنابەری جێبەجێ دەکەین. ئێمە لە گفتوگۆداین لەگەڵ وڵاتان. پێموایە چارەسەرێک دەدۆزینەوە، بەتایبەتی سەبارەت بەو وڵاتانەی کە بە شوێنێکی ئارام بۆ ژیان دادەنرێن."
 
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ 175 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە بوارەکانی وزە، پەروەردە، تەندروستی، کشتوکاڵ و گوزەران تەرخان کرد.
 
بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنی تەواو هاوکاری و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان بە گوێی وەزیری دەرەوەی سووریادا چرپاندووە، بەو مەرجەی تەواوی نەتەوەکان و پێکهاتەکان بەشداربن لە حکومەتی سووریا، شام-یش خۆی لە گرووپە چەکدارەکان بەدوور بگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە