سەلوان مۆمیکا لە لایڤەکانی لەبارەی ئیسلام و قورئانەوە لە تیکتۆک چەندی دەستدەکەوێت؟

15-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی هەواڵی سوێدی ناسراو بە"TT" دەڵێت، سەلوان مۆمیکا، پەناخوازی عێراقی لە سوێد و سەلوان نەجمی هاوڕێی لە رێگەی ئەو پەخشە راستەوخۆیانەی کارەکانیان کە لە ئەپلیکەیشنی تیکتۆک بڵاویان دەکەنەوە، پارەیان دەستدەکەوێت. سەلوان مۆمیکا بە ئاژانسەکەی گوتووە، "بۆ هەر لایڤێک لەنێوان 1000 کرۆنی سوێدی بۆ 3000 کرۆنی سوێدییم دەست دەکەوێت" کە نزیکەی 100 بۆ 300 دۆلار دەکات.
 
 ئاژانسی هەواڵی سوێدی لە راپۆرتێکدا لەبارەی بڵاوکردنەوەی لایڤەکانی سەلوان مۆمیکا، پەناخوازی عێراقی لە سوێد و سەلوان نەجمی هاوڕێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەدیاریکراوی تیکتۆک، دەڵێت، "پارەیان دەست دەکەوێت."
 
سەلوان مۆمیکا بە ئاژانسەکەی گوتووە، "تیکتۆک بۆ پەیوەندیکردن بە سوێدییەکان بەکاردەهێنم و پێیان دەڵێم کە ئیسلام و قورئان مەترسیدارن" و  ئەو کارانەشی دژی هەردووکیان دەیانکات بە"فەلسەفە و رۆشنگەری، نەوەک رق"ناو دەهێنێت.
 
بەپێی ئاژانسەکە، سەلوان مۆمیکا رۆژانە لە هەژماری خۆی لە تیکتۆک پەخشی راستەوخۆ دەکات و هەزاران فۆڵۆوەرز خەڵاتی دەکەن کە دواتر دەبێتە "ئەڵماس" لە ئەپلیکەیشنەکەدا و پاشان دەتوانرێت پارەی لە رێگەوە رابکێشرێت.
 
ئەو ئاژانسە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو پەناخوازە لەسەر ئەپلیکەیشنی"Paypal"ش چالاکە و پارەی بۆ کۆدەکرێتەوە.
 
سەلوان مۆمیکا دەڵێت، پارە کۆدەکاتەوە تاوەکو بیدات بەو پارێزەرەی کە کاری بۆ دەکات و ئامانجییەتی ببێتە پەنابەری سوێدی. 
 
ئاژانسە سوێدییەکە باسی لەوەشکردووە، ئەوان چەندین پەخشی راستەوخۆی سەلوان مۆمیکایان بینیوە و ئاگادارن کە دیاری بۆ دەڕوات؛ هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە سەلوان مۆمیکا هەفتەی رابردوو پێگەیەکی دیاری لە پۆلێنی هەفتانەی تیکتۆک هەبووە کە ئەو کەسانە پۆلێن دەکات زۆرترین ئەڵماسیان دەستکەوتووە و باس لەوە دەکات، تاوەکو رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە 222 هەزار و 440 ئەڵماسی کۆکردووەتەوە.
 
بەپێی ئاژانسەکە، بەکارهێنەری ئەپلیکەیشنەکە لەرێگەی ئەو ڤیدیۆیانەی پەخشیان دەکات پارەی دەست ناکەوێت، بەڵکو پارەکەی لە رێگەی پێشکێشکردنی دیارییەوە دەستدەکەوێت.
 
سەلوان نەجمی هاوڕێی سەلوان مۆمیکاش هەمان شتی هەیە، بەڵام بە رێژە و پلەیەکی نزمتر.
 
بەپێی یاسای سوێد، ئەو کەسەی داهاتی 22 هەزار و 208 کرۆنی سوێدی لە ساڵێکدا زیاتر بێت، دەبێت باجی داهات بدات، بەڵام سەلوان مۆمیکا دەڵێت، نازانێت سیستمی باج لە سوێد چۆنە، بەڵام ئەوە دەزانێت کە دیارییەکان لەو وڵاتە باجیان لەسەر نییە و دەڵێت، ئەگەر پێویست بکات باج بدات، ئەوا دەیدات.
 
تیکتۆک یەکێکە لە ئەپلیکەیشنەکانی بڵاوکردنەوە و پەخشکردنی ڤیدیۆیی. بەپێی سیستمی ئەپلیکەیشنەکە، کەسانی دیکە دەتوانن دیاری بۆ کەسانی بەکارهێنەر وەکو ئەستێرە بۆ ئەوانەی پەخشی راستەوخۆیان هەیە بە نموونە و دەتوانرێت دیارییەکان لەرێگەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە بنێردرێت.
 
لە ئەپلیکەیشنەکەدا ئەگەر کەسێک پەخشی راستەوخۆ بکاتەوە رێگەی پێدەدرێت دیاری بنێردرێت و هەر دیارییەکیش بەهای خۆی بە دۆلاری ئەمریکی هەیە، خەڵات و دیارییەکانیش لەنێوان پانداوە بۆ شاژنی درامایە و دەگۆڕێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.