سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ئوسترالیا بەهۆی هەبوونی کێشە لە فڕۆکەکەی هەڵوەشایەوە

15-08-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی هەبوونی کێشە لە فڕۆکەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ناچار بوو گەشتەکەی بۆ ئوسترالیا هەڵبوەشێنێتەوە، گەشتێک کە بە "هەلێکی گرنگ" ناوی دەبات. 
 
ئەمە جاری دووەمە ئانالینا بێربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ناچار دەبێت گەشتەکەی بۆ ئوسترالیا هەڵبوەشێنێتەوە. رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەک بووە لە باڵی لە فڕۆکەکەدا کە 23 ساڵە لە خزمەتدایە. پێشتریش وەزیرەکە چەند جارێک ناچاربووە کە گەشتەکانی هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیدا. 
 
ئانالینا بڕیار بوو سەردانی ئوسترالیا، نیوزیلاند و فیجی بکات، سەردانەکەیشی ماوەی هەفتەیەک درێژە بکێشێت. بێربوک لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نووسی، ''لە رووی لۆجیستییەوە مەحاڵە و [ئەوەش] زۆر زۆر بێزارکەرە.''
 
وەزیری دەرەوە و شاندەکەی رۆژی دووشەممە فڕۆکەکەیان سێ خولەک پاش هەڵفڕین ناچار بوو بنیشێتەوە، وەزیری دەرەوە رەتیکردەوە بە فڕۆکەی بازرگانی گەشتەکەی بکات پاش ئەوەی لەلایەن ‌هێزی ئاسمانییەوە دڵنیایی ئەوەی پێدرا کە کێشەکان چارەسەرکراوە. بەیانیی رۆژی سێشەممە، 15-8-2023 پاش فڕینی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانەکە ناچار بوو بنیشێتەوە بەهۆی هەمان کێشەوە.
 
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لەبارەی ئەو رووداوەوە نووسیویەتی ''شەرمهێن''ـە.
 
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەبوو بۆ ئوسترالیا لە 2011ـەوە، ئانالینا بێربووک ئەم گەشتەی بە "هەلێکی گرنگ" ناوبرد بۆ ''پتەوکردنی پەیوەندیییەکان،'' بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی فڕۆکەکەیانەوە گەشتەکە نەکرا.
 
لە پاش رووداوەکە، هێزی ئاسمانیی ئەڵمانیا رایگەیاند، پرۆسەی خانەنشینکردنی دووان لە فڕۆکەکانی لە جۆری (A340) خێراتر دەکات کە بڕیار بوو لە مانگی ئەیلوولدا لە خزمەت دایانببڕن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.