سان جۆڵا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هەرێمێکی ئەڵمانیا لە بازنەکەی خۆی یەکەم بوو

15-09-2025
کەهی مەحموود
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی تەمەن 22 ساڵی کورد لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، بە 370 دەنگ توانی سەرکەوتن بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات لە شاری ڤیتن بەدەست بهێنێت. ئەو گەنجە کوردە دەڵێت، نە خۆی و نە پارتەکەی چاوەڕێی سەرکەوتنیان نەدەکرد، بۆیە سەرکەوتنەکەی بووە جێگەی سەرسوڕمانی هەمووان.
 
سان جۆڵا، بەربژێری کوردی سۆسیال دیموکرات، لەبارەی سەرکەوتنەکەی لە هەڵبژاردنە خۆجێیی و ئەنجوومەنەکانی یەکگرتنەوە لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵنی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، پێشبینی سەرکەوتنی خۆی نەدەکرد، چونکە رکابەرەکانی کەسانی سیاسیی بەئەزموون بوون، بەڵام ئەو توانی لە هەموویان زیاتر دەنگ بەدەست بهێنێت.
 
جۆڵا، بەناوی پارتی سۆسیال دیموکراتەوە لە گەڕەکی ئیننێنشتا- سویدوێستی شاری ڤیتن، بە 370 دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دەچێتە پەرلەمانی شارەکەی.
 
سان جۆڵا خۆی پێشبینی سەرکەوتنەکەی نەدەکرد و گوتی، "سەرکەوتنەکەی "چاوەڕواننەکراو" بوو، ئەو هیوای هەبوو بەڵام پێشبینی نەکرد. بەتایبەت پێنج ساڵ لەمەوبەر شارەکەیان بۆ پارتی سەوزەکان لە دەست دا.
 
جۆڵا گوتی، هیچ کەسێک بڕوای نەدەکرد کە ئەو بەم تەمەنە کەمە بتوانێت شاری ڤیتن بۆ سۆسیال دیموکراتەکان بگەڕێنێتەوە.
 
ئەو گەنجە کوردە پێیوایە، ئەنجامەکانی سەرکەوتنەکەی لەبەر ئەوە جێگەی سەرنجن، چونکە رکابەری سەرەکیی ئەو لیانە باومان، تەمەن 52 ساڵ بوو، کە زیاتر لە 32 ساڵە کاری سیاسی دەکات. 
 
لەو شارەدا پارتی سۆسیال دیموکرات، 23٪ی دەنگەکانیان بە دەستهێنا و یەکەم بوون، پارتی سەوزەکان توانیان بە 21.96%ی دەنگەکان پلەی دووەم و پارتی چەپەکانیش بە 18.04%ی دەنگەکان پلەی سێیەم بەدەست بهێنن.
 
جۆڵا بۆ شاری ڤیتن چی دەکات؟
 
سان دەڵێت، سەرنجی لەسەر سێ بوارە بۆ شارەکەی، "من بۆ سێ بابەت کار دەکەم، دڵم دەیەوێت بازاڕی خۆجێیی بەهێز بکەم. بەداخەوە، بۆ نموونە کتێبخانەیەکی کۆن لە شارەکەمان داخرا."
 
جۆڵا گوتیشی، قوتابخانەکانی شارەکەیان لە دۆخێکی زۆر خراپدان و بۆیە دەیەوێت گرنگی بە قوتابخانە و باخچەکانی منداڵان بدات.
 
لە بواری سیاسەتی دەرەوەشدا جۆڵا جۆڵا دەیەوێت کار بکات. بەتایبەت لە بوارى هاوکاری و دۆستایەتیدا. جۆڵا گوتی، "دەرفەت هەیە، ڤیتن هاوپەیمانی لەگەڵ شارەکانی کوردستانیش بکات". بە گوتەی جۆڵا، ئەو خۆی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سلێمانی، هەولێر و شارەکانی رۆژئاوای کوردستانیش لە پەیوەندیدایە.
 
شاری ڤیتن دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای دوسڵدۆرف لە ناوەڕاستی هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵن. نزیکەی 100 هەزار کەس لەم شارەدا دەژین. جۆڵا خۆشی وەک خوێندکار لە زانکۆیەکی تایبەت ئابووری، سیاسەت و یاسا دەخوێنێت. ئەو هەروەها سەرۆکی لاوانی سۆسیال دیموکراتەکانی شاری ڤیتنە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.