گوتێرێز: چەند وڵاتێک دەبینین بەبێ لێپرسینەوە چییان بوێ دەیکەن

16-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، چەند وڵاتێک دەبینین بەبێ لێپرسینەوە چییان بوێ دەیکەن. هۆشداریش دەدات لەوەی ئاستی وێرانکاری لە غەززە "شۆکهێنە."
 
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونش گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "قەیرانەکانیش بەهۆی کێبڕکێی وڵاتانەوە دوو هێندە دەبن.. ئەگەر وڵاتان بەگوێرەی جاڕنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان رەفتار بکەن، هەموو کەسێک بە شکۆ و ئازادی دەژی."
 
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی دۆخی غەززە کرد و گوتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ملیۆنان خەڵکی لە رەفەح وێرانکەر دەبێت.. دەبێت ئاگربەست لە غەززە رابگەیێندرێت و سەر بنێتە چارەسەری دوو وڵات بۆ فەلەستین و ئیسرائیل."
 
نوێدەکرێتەوە... 

 

 

 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.