دانیشتووێکی رەسەنی ئەمازۆن دەچێتە ئاوەدانی و دوای کەمتر لە 24 کاژێر دەگەڕێتەوە نێو خێڵەکەی

16-02-2025
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مێرمنداڵێکی دانیشتووی رەسەنی دارستانی ئەمازۆن لە سنووری بەرازیل، دوای دابڕانی لە هۆزەکەی، دەگاتە ئاوەدانییەک، بەڵام دوای کەمتر لە 24 کاژێر مانەوەی لە جیهانی دەرەوە، دەگەڕێتەوە نێو هۆزەکەی. 
 
مێرمنداڵەکە رۆژی چوارشەممە، کاژێر 7:00ـی شەو لە ناوچەی بێلارۆسا دێتە دەرەوە، کە کۆمەڵگەیەکە بەدرێژایی رووباری پوروس لە باشووری رۆژئاوای ئەمازۆن، دانیشتووانە رەسەنەکانی تێدا دەژین.
 
ڤیدیۆیەکی مێرمنداڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، مێرمنداڵەکە پێخاوسە و هیچ جلوبەرگی لەبەر نییە، ئارام و لەسەرخۆ دەردەکەوێت و دوو داریشی هەڵگرتوون.  
 
دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن، مێرمنداڵەکە داوای ئاگری کردووە، لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، پیاوێک لای دانیشتووە، هەوڵدەدات فێری بکات چۆن چەرخ بەکاربهێنێت. 
 
ئاژانسی دانیشتووانە رەسەنەکانی بەرازیل (فونای) سەردانی مێرمنداڵەکەی کردووە و خواردن و خواردنەوەیان پێداوە. هەروەها تیمێکی تەندروستییان لەگەڵ خۆیان بردووە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی مێرمنداڵەکە هەڵگری هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە نییە.
 
ئاژانسەکە رۆژی هەینی لە راگەیێندراوکدا گوتی، مێرمنداڵەکە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە گەڕاوەتەوە ناوچەکەی. 
 
دارستانی ئەمازۆن بەشی زۆری کە 40٪ـیە دەکەوێتە وڵاتی بەرازیل. دانیشتووانەکەی بە رەسەن ناودەبرێن و شێوازی ژیانیان تەواو جیاوازە لە جیهانی دەرەوە.
 
خەڵکی نێو شار و گوندەکانی بەرازیل پەیوەندییەکی زۆر کەمیان لەگەڵ دانیشتووانە رەسەنەکانی ئەمازۆن هەیە، وڵاتەکەش لەو ناوچانەی دانیشووانە رەسەنەکانی لێدەژین، ناوچەی پارێزراوی بۆ دروست کردوون.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە چین 70 هەزار قاوەخانە هەن.

چین؛ خواردنەوەی قاوە 150٪ زیادی کردووە

کولتووری قاوەخواردنەوە لە چین گەشەی سەندووە؛ گەنجان وردە وردە روو لە قاوەخانەکان دەکەن و وڵاتەکە 70 هەزار قاوەخانەی تێدایە.