ئەڵمانیا و بەلجیکا تۆڕێکی گەورەی قاچاخچییانیان دەستگیر کرد

17-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
دوو پۆلیس ئۆتۆمبێلێک بۆ لێپێچینەوە رادەگرن
دوو پۆلیس ئۆتۆمبێلێک بۆ لێپێچینەوە رادەگرن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هۆیەکی سەرەکیی کەمبوونەوەی رێژەی چوونی کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو ئەورووپا بۆ ئەو هەڵمەتە بەردەوامانە دەگەڕێتەوە کە دامەزراوە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەورووپا بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچییان دەیکەن؛ ئەم هەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی ئەڵمانی و بەلجیکیدا ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کران.
 
پۆلیسی ئەو دوو وڵاتە دەڵێن، "تۆڕێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچێتی بە مرۆڤ"یان دەستگیر کردووە، کە 7 کەس بوون و بەرپرسیارن لە بەقاچاخ هێنانی 300 کۆچبەر بۆ ئەورووپا و گواستنەوەیان لە ناوەوەی ئەورووپا.
 
لەو 7 کەسە، 6 كەسیان لە بەلجیکا دەستگیر کراون و یەکێکیان لە ئەڵمانیا بووە. ئەو کەسانە بەوە تۆمەتبارن کە لەنێوان ساڵانی 2022 و 2024 کۆچبەریان بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی (واتە بارهەڵگر نا) لەڕێگەی سنوورەکانی پۆڵەندا و نەمساوە گەیاندووەتە ئەڵمانیا.
 
پۆلیس دەڵێت، لە مانگی 9ی پار، بە رێکەوت لەسەر سنووری نێوان نەمسا و ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێکیان راگرتووە. دوای لێکۆڵینەوە لە شۆفێرەکە و دەستگرتن بەسەر تەلەفۆنەکەیدا، دەرکەوتووە ئەندامە لە تۆڕێکی قاچاخچێتیدا؛ ئەم هەفتەیەش تەواوی تۆڕەکە دەستگیر کراون.
 
هەموو دەستگیرکراوەکان، لەسەر داوای ئەڵمانیا، دەبرێنە ئەڵمانیا، لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادگایی دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە