لە تورکیا؛ ئێران و وڵاتانی ئەورووپا لەسەر پرسی چەکی ئەتۆمی کۆدەبنەوە

16-05-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ بەرپرسانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە تورکیا کۆببنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران لەسەر بەرنامەی چەکی ئەتۆمی "نزیکە."
 
چاوەڕێ دەکرێت رۆژی هەینی، ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەکە لە ئیستەنبووڵ بکرێت. ێش کۆبوونەوەکە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وڵاتانی ئەورووپای ئاگادار کردەوە کە هەوڵنەدەن سزا کۆنەکانیان بسەپێننەوە بەسەر ئێراندا، کە لەدەرئەنجامی رێککەوتنی وڵاتانی 5+1ـی ساڵی 2015، هەڵگیرابوون.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "هەنگاوێکی لەو جۆرە، دەرئەنجامێکی دەبێت، کە گەڕانەوەیان زەحمەت دەبێت."
 
ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە زلهێزە، شان بە شانی رووسیا و چین، ئەندامی ئەو رێککەوتنە بوون، بەڵام لەگەڕی یەکەمی سەرۆکایەتیدا، ترەمپ لەساڵی 2018، تاکلایەنە لەو رێککەوتنە کشایەوە، چەندین سزای بەسەر کەرتەکانی نەوت و سیستمی بانکی ئێراندا سەپاندەوە. 
 
لە بەرامبەردا، ئێران دەستیکردەوە بە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و پابەندبوونەکانی لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە کەمکردەوە. 
 
ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە، بیر لەوە دەکەنەوە سزا کۆنەکانیان بەرامبەر تاران، جارێکی دیکە کارا بکەنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران پابەندییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی کەمکردووەتەوە.
 
عێراقچی هۆشداری دەدات و دەڵێت: "هەڵوێستی لەوجۆرە، مەترسی وروژاندنی قەیرانی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی جیهانی بەدوادا دێت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر خودی ئەوروپییەکان دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێران ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەورووپییەکان هەڵبداتەوە." 
 
کۆبوونەوەی رۆژی هەینی نێوان ئێران و ئەورووپییەکان، هەفتەیەک لەدوای گەڕی چوارەمی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت، کە تاران گفتوگۆکانی بە "زەحمەت، بەڵام سوودمەند" وەسف کردووە و بەرپرسانی ئەمریکاش گفتوگۆکانیان بە "هاندەر" ناوبردووە. 
 
کۆبوونەوەکەی ئیستەنبووڵ لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەر چوار وڵاتەکە دەبێت. 
 
ئەو کۆبوونەوەیەش لەدوای ئەوە دێت رۆژی پێنجشەممە، لەکاتی سەردانیکردنی بۆ ئیمارات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند کە ئەمریکا "نزیکە" لەوەی بگەنە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. گوتیشی: "ئێمە هیچ تۆزێکی ئەتۆمی لە ئێران دروست ناکەین."
 
ئەو گفتوگۆیانەی نێوان واشنتن و تاران، بەرزترین ئاستی گفتوگۆی ئەو دوو وڵاتە نەیارە لەدوای کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا. 
 
لەوەتەی گەڕاوەتەوە بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار"ـی بەرامبەر بە ئێران پەیڕەو کردووە. هۆشداریشیداوە کە ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا، رێگەی سەربازی دەگرێتەبەر. 
 
بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، لە چوارەم گەڕی گفتوگۆکاندا، شاندی ئەمریکی "پێشنیازنامەیەکی رەشنووسیان" بە شاندی ئێرانی داوە لەبارەی ئەوەی دەیانەوێت بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چۆن بێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەمریکا "هیچ شتێکی نەداونەتێ، بەڵام ئێمە ئامادەین متمانە و شەفافییەت، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی بنیات بنێین، تاوەکو سزاکان هەڵبگیرێن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت