رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی دەڵێت، سەردانە چوار رۆژییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەرکەوتنێکی "مەزن" بوو و، بە بەهای زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنانی بۆ ئەمریکا مسۆگەر کردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ بە ماڵئاوایی لە محەممەد بن زاید ئال نەهیان، لە ئەبوزەبییەوە کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هێنا و دەگەڕێتەوە ئەمریکا.
بەپێی گوتەی کارۆلین لێڤیت، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی بێت، ئەو رێککەوتنانەی واژۆ کراون، رێگە بۆ داهاتوویەکی "سەلامەت و خۆشگوزەران" بۆ ئەمریکییەکان خۆش دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ماڵئاوایی لە محەممەد بن زاید ئال نەهیان کرد و کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هێنا.
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 16, 2025
قەبارەی وەبەرهێنان بۆ ئەمریکا لەو گەشتەی ترەمپ گەیشتە چوار تریلیۆن دۆلار
وێنە: AFP pic.twitter.com/wCfTjEvsUb
قسەکانی کارۆلین لێڤیت لە پۆستێکی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ:
- یەکەم گەشتی فەرمیی سەرۆک ترەمپ بۆ دەرەوەی وڵات سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو، پڕ بوو لە رێککەوتنی مەزن بۆ ئەمریکا!
- سەرۆک ترەمپ پابەندبوونی 600 ملیار دۆلاریی سعودیەی بۆ وەبەرهێنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند، ئەمەش نیشانەی قۆناخێکی مێژوویی نوێی هاوبەشییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
- سەرۆک ترەمپ رێککەوتنێکی لەگەڵ قەتەر دا واژۆ کرد بۆ ئاڵوگۆڕی ئابووری بە بەهای لانیکەم 1.2 تریلیۆن دۆلار.
- سەرۆک هەروەها ژمارەیەک رێککەوتنی ئابووری بە بەهای زیاتر لە 243.5 ملیار دۆلار لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و قەتەر راگەیاند کە فرۆشتنی فڕۆکەکانی بۆینگ و بزوێنەرەکانی "جی ئی ئایرۆسپەیس" بە هێڵی ئاسمانیی قەتەری لەخۆدەگرێت.
سەرۆک ترەمپ بە بەهای زیاتر لە 20 ملیار دۆلار رێککەوتنی بازرگانی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی راگەیاند.
- بە گشتی، سەرۆک ترەمپ بە بەهای زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار رێککەوتنی وەبەرهێنانی لەگەڵ ئەو سێ وڵاتەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست مسۆگەر کرد، ئەوەش رێگە خۆش دەکات بۆ داهاتوویەکی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ