ئۆکراینا دەڵێت، فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف-16ـی لەدەستداوە

16-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف-16یان لەدەستداوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو فڕۆکانە یارمەتییەکی گەورە پێشكێش بە هێزەکانی ئۆکراینا دەکەن لە بەرامبەر رووسیا.
 
رۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندیمان لەگەڵ فڕۆکەیەکی ئێف – 16 پچڕاوە کە بۆردوومانی چەند پێگەیەکی رووسیای کردووە.
 
هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا ئاماژە بەوەش دەکات، فڕۆکەکە پێش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵیان نەمێنێت، "سێ پێگەی کردووەتە ئامانج و ویستوویەتی پێگەی چوارەم بکاتە ئامانج و لەوکاتەدا باروودۆخێکی لەناکاو روویداوە."
 
هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا دەشڵێت، فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.
 
بەرپرسانی کیێڤ ئاشکرایان نەکردووە کە تاوەکو ئێستا چەند فڕۆکەی لەمجۆرەیان لەلایەن رۆژئاواوە پێدراوە، بەڵام ئەوە دووەم فڕۆکەیە کە پشتراستکرابێتەوە کە ئۆکراینا لەدەستی داوە. 
 
لە مانگی ئابی 2024ـدا، کیێڤ رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئێف-16 لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی مووشەکی رووسیادا کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.
 
لە نیسانی ئەمساڵیشدا، رووسیا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئێف-16ـی خستووەتە خوارەوە. ئۆکرانیا ئەمەی پشتڕاست نەکردەوە، بەڵام رایگەیاند فڕۆکەوان پاڤلۆ ئیڤانۆڤ لە کاتی ئەرکێکی جەنگیدا کوژراوە.
 
جەنگی ئۆکراینا و رووسیا زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە. لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ ئیدارەی ترەمپ هەوڵەکانی بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە چڕکردووەتەوە، بەڵام جگە لە دوو ئاگربەستی کورت و ئامانجدار. نەبووەتە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
 
هەفتەی رابردوو، پووتین پێشنیازی کرد رۆژی پێنجشەممە 15ی مانگ ئۆکراینا و رووسیا گفتوگۆی راستەخۆ بە نێوەندگیریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بکەن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئۆکراینا و وڵاتانی ئەورووپا، کە داوای 30 رۆژ ئاگربەستی بێمەرجیان کردبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت