دەوڵەمەندترین سواڵکەری جیهان خاوەنی 900 هەزار دۆلارە

16-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
  
کاتێک گوێت لە دەوڵەمەندترین سواڵکەری جیهان دەبێت، لەوانەیە بەلاتەوە سەیر بێت و وەک دوو وشەی دژیەک لە چوارچێوەیەکدا تەماشای بکەیت، بەڵام سواڵکەرێک لە هیندستان وایکردووە ئەو هاوەڵناوە بۆی گونجاو بێت.
 
بهارات جەین، هاووڵاتییەکی هیندستانییە کە سواڵکردنی لە پیشەیەکی جێگەی بەزەییەوە کردووە بە کارێک و لە رێگەیەوە دەوڵەمەند بووە.
 
بهارات رۆژانە بە شەقامەکانی شاری مۆمبای، کە بە پایتەختی ئابووریی هیندستان ناسراوە، دەسوڕێتەوە و سواڵ دەکات؛ دوای لێکۆڵینەوە لە ژیان و ئەو موڵکەی هەیەتی، دەرکەوت کە دەوڵەمەندترین سواڵکەری جیهانە.
 
سواڵکەرە هیندستانییەکە بەو سامانەی لە رێگەی سواڵکردنەوە دەستی کەوتووە، باوکی، برایەکی، هاوژینەکەی و دوو کوڕی بە باشی بەخێودەکات.
 
بە گوێرەی میدیای هیندستان، بهارات توانیویەتی سامانێکی 900 هەزار دۆلاری بەیەکەوە بنێت، ئەمە جگە لەو پارەیەی تاوەکو ئێستاش رۆژانە بە سواڵکردن پەیدای دەکات.
 
بهارات رۆژانە لە شوێنە قەرەباڵخەکانی وەکو وێستگەکانی شەمەندەفەری چاتراپاتی شیڤاجی مەهاراج و مەیدانی ئازاد لە مۆمبای سواڵ دەکات؛ مانگانە لەو رێگەیەوە 730 دۆلار تاوەکو 900 دۆلاری دەست دەکەوێت.
 
هەروەها بهارات خاوەنی شوقەیەکە لە ناوەندی مۆمبای و دوو فرۆشگەیشی لە شاری سەین هەیە کە تەنیا 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی مۆمبایەوە دوورە. سواڵکەرە دەوڵەمەندەکە لە رێگەی بەکرێدانی دوو فرۆشگەکەیەوە مانگانە 365 دۆلاری هەیە.
 
بهارات و خێزانەکەی لە شوقەیەکی دوو نهۆمیدا لە ناوچەی پارێڵی مۆمبای دەژین کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندنشینی ئەو شارەیە؛ منداڵەکانیشی لە خوێندنگە نموونەییەکان دەخوێنن.
 
سامانەکەی بهارات کاریگەری لەسەر کارەکەی نەکردووە؛ تاوەکو ئێستاش رۆژانە 10 بۆ 12 کاژێر سواڵ دەکات.
 
ئەندامانی خێزانەکەی بهارات ئێستا فرۆشگەیەکیان داناوە و کاری تێدا دەکەن. ئەوان داوایان لە بهارات کردووە واز لە سواڵکردن بهێنێت، بەڵام ئەو رژدە لەسەر بەردەوامیدان بەو کارەی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە