تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ وەڵامی داواکاریی هەموو ئەوانە دەدرێتەوە کە دەیانەوێ ببنە هاووڵاتیی سوێد

16-08-2025
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
ئاژانسی کۆچبەریی سوێد، کە دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەتە بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسەکانی کۆچبەری و پەنابەری، دەڵێت، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ وەڵامی هەموو داواکارییەکانی وەرگرتنی وەڵاتینامەی سوێدی دەداتەوە.
 
هەندێک لەو داواکارییانە ماوەی چوار ساڵ دەبێ پێشکێشکراون و ئاژانسەکە توانای یەکلاییکردنەوەیانی نەبووە، لەسەر ئەوەش رەخنەی زۆری هاتووەتەسەر. وەک ئاژانسەکە روونیکردووەتەوە، یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان بەپێی کۆنیی داواکارییەکان دەبێ، واتە ئەگەر داواکارییەک چوار ساڵ لەمەوپێش پێشکێشکرابێ، زووتر لەوەی سێ ساڵە پێشکێشکراوە یەکلایی دەکرێتەوە.
 
هەندێک گۆڕانکاریی دیکەش هەن کە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێ، بۆنموونە چیدیکە ئەوانەی کەیسەکانی پەنابەرییان دادەخرێ ناتوانن بەهۆی دۆزینەوەی کارەوە داوای مافی مانەوە بکەن، هەروەها لەمەودوا کار بەوە دەکرێ کە لەجیاتی 5 ساڵ دەبێ کەسێک 8 ساڵ لە سوێد مافی مانەوەی هەبووبێ بۆئەوەی بۆی هەبێ داوای وەڵاتینامە (یان پاسپۆرتی سوێدی) بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی گازی شل لە دەریا

جیهان لەبەردەم قەیرانی گازی شلدا؛ نرخەکان بەرزدەبنەوە و وڵاتان دەگەڕێنەوە بۆ وزەی خەڵووز

هێرشی درۆنیی بۆ سەر کێڵگەیەکی گەورەی وزە لە قەتەر، جیهان دەخاتە بەردەم قەیرانێکی گەورە، کێڵگەکە شادەماری ئابووری و گازی قەتەرە، هەناردەی گازی سروشتیی ئەو وڵاتەی پەکخست، بازاڕەکانی ئاسیا و ئەورووپا تووشی شۆک بوون و نرخی گاز بە رێژەیەکی خەیاڵی بەرزبووەوە، هێرشەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی دەستگەیشتنی چەندین وڵات بۆ وزەی پێویست، لە هیندستانەوە بۆ ئیتاڵیا و نرخی چەندین پیشەسازیش لە ئەمریکا بەرزدەکاتەوە.