کۆچبەران بۆچوونی جیاوازیان سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ترەمپ هەیە

17-01-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
کۆچبەران لە مەکسیک.
کۆچبەران لە مەکسیک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆچبەران لە ویلایەتی چیاپاسی مەکسیک دەیانەوێت بچنە باکووری وڵاتەکە و لەوێشەوە بۆ ئەمریکا، بەڵام ترسێکی گەورەیان هەیە. 
 
ریتسی جاکۆم، کۆچبەرە و دەڵێت: "هەموومان نیگەرانین چونکە لە 20ی مانگەوە چوونە ئەمریکا قورستر دەبێت و ناتوانین وادەی چاوپێکەوتن وەربگرین." 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سوێندی یاسایی دەخوات و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەناخوازانە دەکات کە بەنایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە. 
 
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، پلانی ترەمپ دەبێتە هۆی دیپۆرتکردنەوەی 10 ملیۆن کەس. 
 
ئانا ماریا، کۆچبەرێکی هندۆراسییە و دەڵێت: "زۆر دەترسین. چاوەڕێی پەڕینەوە دەکەین بەڵام بەهۆی ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە لەوانەیە شتەکان ئاڵۆزتر بن. مانەوە لێرەش زۆر قورسە بەهۆی بوونی گرووپە تاوانکارییەکان." 
 
بەشێک لە کۆچبەران دەڵێن، ترەمپ ئەوە جێبەجێ ناکات کە دەیڵێت. 
 
ئانیاس رۆخاس، کۆچبەرێکی ڤەنزوێلاییە و دەڵێت: "رقم لێی نابێتەوە، بەڵام ژمارەیەک کەس هەن رقیان لە ترەمپ دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی کە گوتویەتی. هەست دەکەم قسەکانی زیاتر سیاسین و بەو جۆرەیان دەبینم کە تەنیا قسەبن. ئەو شتانێک دەڵێت کە لەگەڵ دۆخی ئەمریکادا دەگونجێن." 
 
بەگوێرەی دەزگای پاراستن و چاودێریکردنی سنوورەکانی ئەمریکا، لە 11 مانگی سەرەتای ساڵی 2024، ملیۆنێک و 550 هەزار کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا هەمان ماوەی پێرار، دوو ملیۆن و 240 هەزار کۆچبەر چووبوون.  
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.