ترەمپ دوای قسەکردن لەگەڵ سەرۆکی چین: زۆر کێشە چارەسەر دەکەین

17-01-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کرد و دەڵێت، "زۆر کێشە چارەسەر دەکەین."
 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، ترەمپ رایگەیاند، "پەیوەندییەکە زۆر باش بوو بۆ چین و ئەمریکاش. پێشبینی دەکەم پێکەوە زۆر کێشە چارەسەر دەکەین و دەستبەجێ دەستپێدەکەین."
 
هەر ئەمڕۆ چین رایگەیاند، وڵاتەکەیان شی هان ژێنگ، جێگری سەرۆک دەنێرێت بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی دووشەممە.
 
لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا ترەمپ جەنگێکی بازرگانیی سەختی لەگەڵ چین بەرپا کرد و باجی قورسی بەسەر هاوردەکانی دووەم گەورەترین ئابووریی جیهاندا سەپاند.
 
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڕەشەی کردووە، ئەم جارە رێوشوێنی تووندتر دەگرێتەبەر. ترەمپ پێیوایە چین لە بازرگانیدا نادادپەروەرە، هەروەها تۆمەتباری دەکات بە ئاسانکاریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە مادەیەکی هۆشبەر لە ئەمریکا کە پێی دەگوترێت فێنتانیل.
 
لە پۆستەکەیدا لە ترووس سۆشیال ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ شی جینپینگ باسیان لە "هاوسەنگکردنی بازرگانی، فێنانیل، تیکتۆک و زۆر بابەتی دیکە کرد." ئاماژەی بەوەش کرد، "من و سەرۆک شی هەموو شتێک دەکەین بۆئەوەی جیهان ئاشتیانەتر و سەلامەتتر بکەین."
 
رۆژی پێنجشەممە، پەکین قسەکانی مارکۆ روبیۆ، بەربژێری ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی بە "هێرشی بێ بنەما" ناوبرد، دوای ئەوەی سێناتۆرەکە چینی بە "مەترسیدارترین... رکابەر" ناوبرد، کە ئەمریکا تاوەکو ئێستا رووبەڕووی بووەتەوە.
 
گوۆ جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "پێویستە لایەنی ئەمریکی تێگەیشتنێکی دروستی لەسەر چین هەبێت و واز لە هێرش و هەڵمەتی چەواشەکاریی بێ بنەما دژی چین بهێنێت."
 
کانوونی یەکەم، شی جینپینگ گوتی، چین ئامادەیە گفتوگۆ و "پێکەوەکارکردن" لەگەڵ ئەمریکا "فراوان بکات"، بەڵام هۆشداریی دا کە جەنگی بازرگانی "براوەی نابێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون