بەهۆی سەرماوە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپ لەنێو کۆنگرێس دەکرێت نەک لە دەرەوە

17-01-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی سەرما و سۆڵەیەکی پێشبینیکراوەوە، رێوڕەسمی سوێندخواردنی دەستووریی دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەبرێتە نێو باڵەخانەی کۆنگرێس.
 
رۆژی دووشەممە 20-01-2025 دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری لەبری وەستان لە دەرەوەی باڵاخانەی کۆنگرێس، لە ژوورەوە سوێند دەخۆن؛ هۆکارەکەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە سەرمایە.
 
رۆژی هەینی 17-01-2025 ترەمپ لە سۆشیەڵ ترووس بڵاویکردەوە، "ئەرکی منە خەڵکی وڵاتەکەم بپارێزم. بەگوێرەی پێشبینیی کەشوهەوا، پلەی گەرمی دادەبەزێت، بە جۆرێک کە ریکۆرد لە دابەزین دەشکێنێت. سەرمایەکی بەستەڵەکی لە وڵاتەکە دەبێت. نامەوێت کەس ئازاری پێبگات یان بریندار بێت."
 
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، "فەرمانم کردووە رێوڕەسمی سوێندخواردن، نزا و گوتارەکانی دیکە لەنێو کۆنگرێس بکرێن."
 
ترەمپ گوتیشی، "دۆخەکە بۆ دەیان هەزار بەرپرس، پۆلیس، تیمە فریاگوزارییەکان، ئەسپ و سەدان هەزار لایەنگر مەترسیدارە، بۆیە ئەگەر هاتن جلی گەرم بپۆشن."
 
بە شێوەیەکی نەریتی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەسەر پەیژەکانی دەرەوەی کۆنگرێس کە پێی دەگوترێت West Front دەوەستێت و سوێند دەخوات.
 
دوایین جار رێوڕەسمی سوێندخواردن برابێتە ژوورەوەی کۆنگرێس، لە ساڵی 1985 بوو کاتێک رۆناڵد ریگن سوێندی خوارد، ئەو کاتیش هۆکارەکە سەرما بوو.
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، لایەنگرەکان دەتوانن لە یاریگەی وەرزشیی کاپیتۆڵ وەن بە شێوەیەکی راستەوخۆ سەیری رێوڕەسمەکە بکەن و گوتی، "دواتر خۆم دەچمە یاریگەکە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.