نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای ئوردن: پێویستە دۆخی ناوچەکە ئارام بکرێتەوە

17-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شا عه‌بدوڵڵا بن حوسه‌ينى دووه‌م، شای ئوردن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. 
 
رۆژی شەممە، 17-02-2024، لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسيان له‌ مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد.
 
هەروەها "ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌، بۆيه‌ به‌ پێويستيان زانى له‌ هه‌موو لايه‌كه‌وه‌ هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ بدرێت." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى ده‌ربڕى.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، "ستايشى په‌يوه‌نديی له‌مێژينه‌ى شانشينى ئوردن و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شاهانه‌ى هاشمى"، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد.
 
دوایین تەوەری کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای ئوردن تاوتوێکردنی ره‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريان له‌ ناوچه‌كه بوو.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیای کرد، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و کاربەدەستی وڵاتان کرد. بەپێی زانیارییەکانی رووداو دیدار و کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبن. 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.