رووداو دیجیتاڵ
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین رۆژی سێشەممە لە بەیجینگ کۆبوونەوە و باسیان لە چەندین بابەتی وەک شەڕی ئۆکراینا و کێشە بازرگانییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و چین کرد.
شوڵز رایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ، هێمن و راشکاوانە بووە.
سەرۆکی چینیش رایگەیاندووە، پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و چین، پەیوەندییەکی نایاب و ستراتیجیە.
سەرۆکی چین هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە باشترکردنی پەیوەندییەکانیان تەنیا پەیوەست نییە بە هەر دوو وڵاتەکەوە، بەڵکو کاریگەری بەرفراوان و ئەرێنیش لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهانیش دادەنێت.
شۆڵز جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی چین، سەردانی چەندین کارگەی لەو وڵاتە کردووە کە بە هاوبەشی لە نێوان کۆمپانیا چینی و ئەڵمانییەکان دامەزراون.
سەرەڕای کێشە و ناکۆکی نێوان ئەوروپا و چین، بەڵام چین و ئەوروپا هابەشی بازرگانی گرنگی یەکدین.
یەکێتیی ئەوروپا و چین لەسەر کۆمەڵێک بابەتی بازرگانی ناکۆکن لەنێویاندا پاڵپشتی حکومەتی چین بۆ کۆمپانیاکانی لە بوارەکانی پانێلی هەتاوی و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و تۆڕباینی با.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ