باوک و کوڕێکی سووریایی لەدوای چەندین ساڵ لە مەککە بەیەک شاددەبنەوە

17-06-2024
کوڕەکە دەستی باوکی ماچ دەکات.
کوڕەکە دەستی باوکی ماچ دەکات.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حاجییەکی خەڵکی سووریا چەندین ساڵە دوور لە باوکی لە سعودیە دەژی. باوکی بۆ حەجکردن چووەتە مەککە و لە عەرەفە بەیەکدی شاد دەبنەوە. 
 
ماهر کەبارا، ئەندازیارێکی سووریاییە، دووری لە باوکی ئۆقرەی لێبڕیوە، لەگەڵ بینینەوەی لە کێوی عەرەفە، سەر و دەستی ماچ دەکات. باوکیشی نزای بۆ دەکات. 
 
ماهر لە سعودیە کار دەکات، دەڵێت: "سێ ساڵ لەمەوبەر دایکم کۆچی دواییکرد. ئێستا لەجیاتی هاتووم حەج بکەم. ئەوە دەرفەتێک بوو کە باوکی خۆشم لێرە بینی. بۆ من گەورەترین دڵخۆشی بوو. دڵخۆشیی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لەجیاتی دایکم و دڵخۆشیی شادبوونەوە بە باوکم." 
 
ئوسامە کەبارا، باوکی ماهرە و دەڵێت: "ئەو کاتەی تەوافم دەکرد، کوڕەکەم تەلەفۆنی بۆ کردم و پرسیاری شوێنی منی کرد. پێمگوت، لە مزگەوتی حەرامم، گوتی منیش. دواتر تەماشای دواوەی خۆم کرد، بینیم لە پشت منەوەیە. ناتوانم دەربڕین لەم هەستە بکەم. زۆر دڵخۆش بووم." 
 
حاجییانی سووریا زۆر دڵخۆشن کە دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیێنن، چونکە بۆ زۆربەیان حەج وەکو خەون وابوو. 
 
بەدرەدین مەنسوور، لە رێکخراوی گەشتی حەج-ی سووریا دەڵێت: "زۆر دڵخۆش بووین. ئەگەر بینیبات، حاجییەکان [لە خۆشیدا] لە فڕۆکەخانە دەگریان. کاتێک ڤیزەیان وەرگرت بۆ ئەوان شتێکی نائاسایی بوو." 
 
خادا ریفاعی، مامۆستای ئاینییە و دەڵێت: "لە سووریا وا هەستمان دەکرد ئەمە خەون بێت و نەتوانین حەج بکەین. هەمووی بۆ ئێمە وەکو خەون وابوو. بڕوامان نەدەکرد بێینە ئێرە، بەڵام ئەو کاتەی هاتین و گەیشتین، ئەوەندە دڵخۆشبووم، دەستم بە گریان کرد." 
 
لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ملیۆنێک و 800 هەزار موسڵمان، لەنێویاندا حاجییانی کورد و سووریایی لە مینا رووکنی بەردبارانکردن (رەجمکردن)ی ئەهریمەنیان بەجێگەیاند. 
 
 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.