ئەڵمانیا بۆ رووداو: چوارشەممە هاووڵاتییانمان لە ئیسرائیل دەگوازینەوە

17-06-2025
زنار شینو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

خانمە گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە دەست بە گواستنەوەی هاووڵاتییانیان لە ئیسرائیل دەکەن، هاوکات وڵاتەکەیان هەوڵە دیپلۆماسییەکانیشی چڕکردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگی ئیسرائیل و ئێران.
 
سەبارەت بە پلانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەڵمانی، گوتەبێژەکە بە رووداوی گوت: "رۆژانی چوارشەممە دەست بە گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەڵمانی لە ئیسرائیل دەکەین. لەڕێگەی وشکانییەوە هاووڵاتییەکان دەگوازرێنەوە بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن و دواتر بە فڕۆکەیەکی تایبەت کە جێگەی 180 کەسی تێدا دەبێتەوە، دەبرێنە ئەڵمانیا."
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە "بۆ رۆژی پێنجشەممەش گەشتێک رێکخراوە."
 
ئەو هاووڵاتییە ئەڵمانییانەی کە لەسەر لیستی ئامادەکاریی قەیرانەکان "ئێلێفاند" (ELEFAND) تۆمارکراون، لە وردەکارییەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
 
لەگەڵ ئەوەی جەنگەکە پێی ناوەتە رۆژی پێنجەمەوە، وڵاتان هاووڵاتییانی خۆیان لە ئیسرائیل دەبەنە دەرەوە. بۆ دوایین زانیاری لەبارەی شەڕەکە لایڤ بلۆگی رووداو بخوێننەوە.
 
لەبارەی هەوڵەکانی ئەڵمانیا بۆ ئاڵۆزنەبوونی زیاتری دۆخی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند: "وەزیری دەرەوە [ئانالینا بێربۆک] جگە لە سەردانەکەی بۆ سعودیە، قەتەر و عومان، بە تەلەفۆنیش قسەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئیمارات کردووە."
 
زیاتر روونیکردەوە کە "اسپێردراوی حکومەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە ئەڵمانیا قسەی کردووە،" ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ گەیاندنی پەیامی هێورکردنەوە و رێگرتن لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان.
 
وەکو گوتەبێژەکە باسی کردووە، دۆخی ئەمنیی ناسەقامگیری ئیسرائیل وایکردووە، پلاندانان بۆ گەشتی وشکانی قورس بکات. "لەبەرئەوە داوا لە هاووڵاتییانی ئەڵمانی لەوێ دەکرێت، بەپێی دۆخی تاکەکەسیی خۆیان، پەناگە بەردەستەکان و هەر رێنماییەکی دەسەڵاتە ئەمنییە خۆجێیەکان، لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیان بژاردەکانی دەرچوون لە رێگەی وشکانییەوە بۆ خۆیان هەڵسەنگێنن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.