رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ئیگبۆ ئۆرا لە باشووری رۆژئاوای نایجیریا، ساڵانە فیستیڤاڵێکی تایبەت بە جمکەکان بەڕێوەدەچێت، بەهۆی زۆریی ژمارەی جمکەکان لەو شارە، شارەکە بە پایتەختی جمکەکان لە جیهاندا ناوبانگی دەرکردووە.
لە ساڵی 1972ەوە ساڵانە دەیان جمک لەو شارە لەدایک دەبن، بەو جۆرەش ئەڵقە بۆماوەییەکە بەردەوام بە ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.
جمکەکانی ئەو شارەی ناجیریا لە گەڕەکەکانی خۆشیاندا کێشەیان بۆ خەڵك دروستکردووە؛ بەشێوەیەک کاتێک یەکێکیان کێشەیەک دەنێتەوە، خوشک یان برا جمکەکەی بە داوەکەوە دەبێت.
تایو ئگونینکا، قوتابی دەڵێت، "کاتێک دەچینە دەرەوە، بەردەوام خەڵك لێمان دەپرسن، ئێوە جمکن؟ یان یەکێک کێشەیەک دەنێتەوە، ئەوان بەدوای جمکەکەیدا دەگەڕێن و دەیخەنە ئەستۆی ئەو. لایەنی باش و خراپی هەیە، بەڵام بۆ ئێمە کاردانەوەکان هەمیشە باش بوون."
10 ساڵە فیستیڤاڵی جمکەکان لە ئیگبۆ ئۆرا بەڕێوەدەچێت؛ هەربۆیە نازناوی جمکەکانیان بە شارەکە بەخشیوە.
لەو بەشەی باشووری رۆژئاوای نایجێریا، لەنێوان ساڵی 1972 تاوەکو 1982، لە هەر 1000 لەدایکبوونێک 45 بۆ 50 کەسی جمک بووە. کەچی لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا، لە هەر 1000 لەدایکبوونێک 33ی جمکن و لە ئەوروپاش 16.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ