رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ 50 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 4378 دۆلار، بەو پێیەبێت نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 دەگاتە 900 هەزار یان نزیکی.
لە کاتی کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان لە دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە تاوەکو ئێستا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 350 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. نرخی دۆلار لەسەر 141,300 دیاریکراوە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 940,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 897,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18بە 768,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 940,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 897,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18بە 768,000
ئەم هەفتەیە لە دوای ئەیلوولی 2017ـەوە، باشترین هەفتە بووە بۆ نرخی زێڕ و هەر رۆژێک ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە.
لە سەرەتای ئەم ساڵیشەوە تاوەکو ئێستا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ 66٪ گرانبووە. لە 1ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، ئۆنسەیەک زێڕ بە 2640 دۆلار بوو.
بەردەوامیی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، داخرانی حکومەتی ئەمریکا و پێشبینییەکانی کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا، هۆکارە سەرەکییەکانی گرانبوونی زێڕن.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری بازاڕەکان لە دامەزراوەی "کەی سی ئێم ترەید" دەڵێت، "دەکرێت نرخی زێڕ زووتر لەو کاتەی چاوەڕوان دەکرا، بگاتە ئامانجی 4500 دۆلار، بەڵام دەوەستێتە سەر ئەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی شەڕی بازرگانیی ئەمریکا و چین و داخرانی حکومەتی ئەمریکا تاوەکو چ کاتێک درێژەیان دەبێت".
حکومەتی چین، ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ترسی لەبارەی رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی هەناردەی کانزا دەگمەنەکانی چین بڵاوکردووەتەوە و رەتیدەکاتەوە ئەو رێکارانە لابدات.
هاوکات کریستۆفەر واڵەر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە کۆتایی ئەم مانگەدا راگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ نیگەرانییەکان لەبارەی زیادبوونی بێکاری و نیگەرانییەکان لەبارەی بازاڕی کاری ئەمریکا گەڕاندەوە.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژانی 20 بۆ 30ـی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە. بازرگانان پێشبینی دەکەن سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ کەمبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ