ترەمپ: لە کۆریای باشوور لەگەڵ شی جینپینگ کۆدەبمەوە

17-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە لووتکەی داهاتووی ئاپێک (APEC)دا لە کۆریای باشوور، لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆدەبێتەوە. 
 
ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی گوتی، "دوای دوو هەفتەی دیکە کۆدەبینەوە. لە راستیدا لە کۆریای باشوور لەگەڵ سەرۆک شی و کەسانی دیکەش کۆدەبینەوە." 
 
لووتکەی ئاپێک (هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پسیفیک) لە رۆژانی 31ی تشرینی یەکەم و 1ی تشرینی دووەم لە شاری گیۆنگجوی کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.
 
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، گرژیی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردووەتەوە. ترەمپ دەڵێ، چین "گوشاری خستووەتە سەر ئەمریکا بە تووندکردنی کۆنترۆڵی هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان." لە وەڵامی ئەو هەنگاوەیشدا، ترەمپ گوتی، "جگە لە پێناسە گومرگییەکانی پێشتر، پێناسی 100٪ـمان سەپاندووە."
 
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شی جینپینگ گوتی، "هەمیشە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵی هەبووە، بەڵام ئەوان هەمیشە بەدوای سوودوەرگرتندا دەگەڕێن."
 
ترەمپ رەخنەی لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا گرت و گوتی، پێیوایە چین لە سەردەمی ئەواندا سوودی زۆری لە ئەمریکا وەرگرتووە و "وڵاتەکەی ئێمەیان رووتاندووەتەوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە."
 
سەرەڕای ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، ترەمپ گەشبینیی خۆی نیشاندا و گوتی، "پێم وایە لەگەڵ چیندا باش دەبین. من زۆر باش لەگەڵ (شی) دەگونجێم. ئەو سەرکردەیەکی زۆر بەهێزە، پیاوێکی سەرسوڕهێنەرە." بەڵام گوتیشی، "دەبێت رێککەوتنێکی دادپەروەرانەمان هەبێت. دەبێت دادپەروەرانە بێت. ئەوان تەنیا رێز لە هێز دەگرن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.