ماکرۆن هەڕەشەکانی ترەمپ لەبارەی گرینلاند رەتدەکاتەوە و بەڵێنی وەڵامێکی "یەکگرتوو" دەدات

18-01-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رۆژی شەممە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەیی سەرکۆنە کرد کە رایگەیاندبوو، باجی گومرگیی نوێ لەسەر ئەو وڵاتە ئەورووپییانە دەسەپێنێت کە دژایەتیی هەوڵەکانی دەکەن بۆ دەستگرتن بەسەر گرینلاند دا.
 
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دا ماکرۆن نووسیویەتی، "هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی قبووڵ ناکرێت و هیچ جێگەیەکی لەم چوارچێوەیەدا نییە." گوتیشی: "ئەورووپییەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوو و هاوئاهەنگ وەڵام دەدەنەوە ئەگەر ئەمە پشتڕاست بێتەوە. ئێمە دڵنیایی لە رێزگرتنی سەروەریی ئەورووپی دەدەین."
 
قسەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگی دوای ئەوە هات کە فەرەنسا، سوێد، ئەڵمانیا، نەرویج، هۆڵەندا، فینلاند، سلۆڤینیا و بەریتانیا هێزی سەربازییان بۆ گرینلاند نارد، وەک بەشێک لە راهێنانێک کە لەلایەن دانیمارکەوە لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ رێکخرابوو.
 
ماکرۆن گوتی، "هیچ ترساندنێک یان هەڕەشەیەک ناتوانێت کار لە ئێمە بکات، نە لە ئۆکراینا، نە لە گرینلاند، نە لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان."
 
هەروەها جەختی کردەوە، فەرەنسا "پابەندە بە سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانەوە، لە ئەورووپا وەک لە دەرەوەش."
 
سەرۆککۆماری فەرەنسا دەشڵێت، "لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە پشتیوانیی ئۆکراینا دەکەین و هاوپەیمانییەکمان دروست کردووە بۆ ئەو کەسانەی داواکاریی ئاشتییەکی جێگیر و بەردەوامن، بۆ بەرگریکردن لەم پرەنسیپانە و لە ئاسایشی خۆمان. لەسەر ئەم بنەمایەش، بڕیارمان دا بچینە پاڵ ئەو راهێنانەی کە دانیمارک بڕیاریداوە لە گرینلاند رێکیبخات. ئێمە بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین، بە تایبەتی کە پەیوەندیی بە ئاسایشی جەمسەری باکوور و لەسەر سنووری ئەوروپاوە هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا. وێنە دیار کوردە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: بە قووڵایی زۆر گەورە لە نێوخۆی ئێران دەدەین

لە پێنجەمین رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چەندین زانیاریی نوێی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێزەکانیان بە قووڵایی زۆر گەورە لە نێوخۆی ئێران دەدەن و ئامانجیانە هەموو ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەنێو ببەن.