رووداو - ئەڵمانیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا تادێ نزیکتر دەبێتەوە و بەربژێرانی کوردیش بۆ هەڵبژاردنەکە بە چڕی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن. هەمزە ئاتڵگان بەربژێرێکی کوردە لە پارتی سۆسیال دیموکراتەکان، لەگەڵ هاوڕێکانی لە دەرگای ماڵان دەدەن و خۆیانیان پێدەناسێنن بۆئەوەی دەنگیان بەدەستبهێنن.
هەمزە ئاتڵگان، بەربژێری سۆسیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا باوەڕی وایە، سیاسەت کلیلی گۆڕانکارییە و ئەوەی بیەوێت گۆڕانکاری بکات، پێویستە سیاسەت بکات.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە 23ی شوباتی 2025، هەمزە لەسەر پارتی سۆسیال دیموکراتەکان بەربژێرە، بە دەنگی دەنگدەرانی بازنەی ژمارە 28، کە شارەکانی دەوروبەری ئۆڵدنبورگە لە هەرێمی نیدەرزاکسن، دەتوانێت کورسییەکی بۆندس تاگ بەدەستبهێنێت.
هەمزە ساڵی 1994 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژی.
لە ناو شارەکەیدا هەمزە کەسێکی ناسراوە و خەڵک خۆشیان دەوێت. هەژار و ماقووڵەکانی سنوورەکەی ئەو دەناسن، کاتێک پێویست بووبێت دەستی یارمەتی و هاوکاریی بۆ دەر و دراوسێکانی درێژ کردووە. ئەو بەربژێرە کوردە دەڵێت، ئەوانەی دەیانەوێت یارمەتیدەر و پشتیوانی کۆمەڵگە بن، پێویستە سیاسەت بکەن.
بە هەڵویستە راست و رەوانەکانی، هەمزە دەیەوێت کورد لە ئەڵمانیا و کوردستان شانازی بە کاری سیاسیی ئەو بکەن.
هەمزە لە ئەڵمانیا و ئەمریکا بابەتەکانی ئابووری و دارایی خوێندووە، لەگەڵ سیاسەتکردندا بە کاری بازرگانی نەک تەنیا بژێویی ژیانی خۆی، بەڵکو بژێویی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیش دابین دەکات.
هەمزەی ل ئەلمانیا و ئەمریکا ئابووری و دارایی خواندییە و ئەو دگەل سیاسەتکرنێ ب کارێن بازرگانی نە تەنێ پاریێ ژیانا خوە لێ یێ هەژمارەکا زێدە یا خەلکێ ژی دابین دکەت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ